گازپرۆم: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە ئەورووپا لە نزمترین ئاستدایە ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای گاز پرۆمی ڕووسیا لە بارەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگە گازییەکانی ئەورووپا رایگەیاند" وێڕای بەرزبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ وزە بە گشتی و گازی سروشتی بە تایبەتی، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی وڵاتانی ئەورووپا لە ماوەی ساڵێکدا تەنیا 34.6  ملیار پێ سێجا بووە"

هەروەها کۆمپانیایە ڕووسیاییەکە ئەوەیشی دووپاتکردەوە، کە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کیڵگە گازییەکانی ئۆکرانیا 0.34 ملیار پێ سێجا بووە بەراورد بە ساڵی 2020، کە 2.3 ملیار پێ سێجا بووە.

بە گوێرەی دواین راپۆرتی  Gas Infrastructure Europe، تێكرای بەرهەمهێنانی مانگانەی گازی سروشتی وڵاتانی ئەورووپا 8.1 ملیار پێ سێجا بووە، بە راورد بە ساڵی 2020، ڕێژەی بەرهەمهێنان بە ئاستێکی بەرچاو کەمی کردووە، لە ساڵی 2020، تێکرای بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەر مانگێکدا، 15ملیار پێ سێجا بووە، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 66 ملیار پێ سێجا بووە.

کەمی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی وڵاتانی ئەورووپا لە کاتێکدایە، دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، خواستی وڵاتان بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی لە هەڵکشاندایە، بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی گازی سەوز.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین