قازانجەکانی گازپرۆم دە هێندە بەرزبوونەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە کاتێکدا کە وڵاتە بەکاربەرەکانی وزە بەدەست هەڵكشانی نرخی وزە دەناڵێن، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا داهاتەکانی دە هێندە زیاد دەکەن و بۆ 5 ملیار دۆلار بەرزدەبنەوە

ئامارەکانی تایبەت قازانجەکانی فرۆشی کۆمپانیای گازپرۆم - نەفت لە دە مانگی ساڵی 2021 بڵاو کرانەوە.

داهات و قازانجەکانی کۆمپانیای گاز پرۆمی ڕووسیا لەو ماوەیەدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دە هێندە زیادیان کردووە و بە رێژەی ٪49.1 بەرزبوونەتەوە و بوون بە 5 ملیار دۆلار.

ئەم هەڵكشانەی داهاتەکانی گازپرۆم لە کاتێکدان، کە نرخەکانی نەوت و گاز لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدان و هەروەها  لە تەمووزی ڕابردوودا، کۆمپانیایە رووسیەکە پێشبینی کرد قازانخەکانی بە بڕی 2.08 ملیار دۆلا زیاد بکەن.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لێکەوتە دژاوارەکانی لەکەرتی وزە بە گشتی و بەکاربردنی گازی سروشتی بە تایبەتی، قازانجەکانی کۆمپانیای گازپرۆم دابەزین، ئەمەیش بووە هۆی تۆمارکردنی نزمترین ئاستی قازانج لە 13 ساڵی ڕابردوودا. کۆی داهاتەکانی کۆمپانیای گازپرۆم لە ساڵی 2020ـدا نزیکەی 1.82 ملیار دۆلار بووە، دوای ئەوەی لە 84.8 ملیار دۆلار دابەزی.

هەروەها بڕیاری بەکارهێنانی دراوە جیهانییەکانی (دۆلار، یۆرۆ، فرەنکی سویسری)، ئاستی داهاتەکانی کۆمپانیای گازپرۆم بەرزدەکەنەوە.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، لە قازانج کردن بەردەوامە، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی خواستی بازاڕەکانە بۆ گازی سروشتی و هەڵكشانی نرخی وزەیە. بە جۆرێک لە چوار مانگی یەکەمی ساڵدا، قازانجەکانی بەرهەمهێنان وفرۆشتنی گازی سروشتی گازپرۆم  زێدەتر لە 6.1 ملیار دۆلار (447.3 ملیار رۆبل) بوون

کۆمپانیایی گازپرۆم کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ستراتیژی نۆرد ستێرم 2 ی ڕووسیە بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕێگەی دەریای بەلتیکەوە بۆ باکووری ئەورووپا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین