ڕووسیا بیرە نەوتی تازە لە سلێمانی دەدۆزێتەوە
نوچەنێت
سێرگەی پێترۆف، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆم-نێفتی رووسیا لە چاوپێکەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بیرە نەوتی تازەمان لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵای ناوچەی گەرمیان دۆزیوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆم-نێفتی رووسیا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە کەناڵی رووسیا تودەی وت"لەدوای گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونی جیۆلۆجی لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵای ناوچەی گەرمیان توانیومانە بیری ژمارە 4ــی نەوت بدۆزینەوە، کە رۆژانە لە نێوان 10تا 11 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت"
هەروەها وتیشی" بڕێکی زۆری نەوت لەو بیرە نوێیەدا هەیە، سەڕەڕای ئەوەی سەرەتا پێشبینیمان دەکرد بیرەکە رۆژانە لە نێوان 7 تا 8 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، بەڵام دواتر دەرکەوت توانای بیرە تازەکە، رۆژانە نزیکەی 11 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت".
سێرگەی پێترۆف جەختی لەوەیش کردەوە، جگە لە بیری ژمارە 4، کار بۆ هەڵکەندنی بیری ژمارە 5ــیش دەکەین و وتی: “دوای گەڕان و پشکنینەکانمان لە کێڵگەکانی گەرمیان، توانیمان بیری ژمارە 5 بدۆزینەوە و بە گوێرەی پلانەکانی ئێمە،بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی 2022دا دەست بە هەڵکەندن و چاککردنی بیرە تازەکە بکەین و لە ساڵی 2023 درێژە بەو پرۆسەیە دەدەین و دواتر دەستدەکەین بە پرۆسەکانی دەرهێنانی نەوت”.
کۆمپانیای گازپرۆم-نێفتی رووسیا لە کێڵگەکانی گەرمیان و شەکالی هەرێمی کوردستان کاردە کات و ئەم دوو کێڵگەیە خاوەن زیاتر لە 34 ملیۆن تۆن نەوتی یەدەگن و بە هاەبشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەندەی، کۆمپانییە ڕووسیەکە خاوەن ڕێژەی ٪40ــی پشکەکانی گەرمیان و خاوەن ڕێژەی ٪80ــی پشکەکانی شەکالە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment