قازانجی کۆمپانیایە رووسیاییەکان لە هەڵکشان بەردەوامە ئابووری جیهان

نوچەنێت

قازانجی کۆمپانیای رۆسنەفت و گازپرۆم لە شەش مانگی یەکەمی 2021ــدا بە نزیکەی دووهێندە بەراورد بە ساڵی 2020 زیادیکردووە، ئەمە جگە لەوەی ئاستی هەناردەکردنی گاز بۆ وڵاتانی ئەورووپای رۆژئاوا بە ڕێژەی ٪28.5 بەرزبوونەتەوە

قازانجی کۆمپانییە ڕووسیەکان (گازپرۆم و رۆسنەفت) لە نیوەی یەکەمی 2021ــدا بڵاوکرانەوە.

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، داهاتی کۆمپانیای رۆسنەفت زیاتر لە 54 ملیار دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی 2020، بە ڕێژەی ٪40 زیادیکردووە.

سەبارەت بە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی، لە هەمان ماوەدا سەرجەمی داهاتەکانی بە 37 ملیار دۆلار تۆمار دەکرێن، واتا بەراورد بە ساڵی 2020، کۆی داهاتەکانی بە ڕێژەی ٪46.3 زیادیان کردووە.

زیادبوونی داهاتەکانی کۆمپانییە ڕووسیایەکان لە کاتێکدان، دوای سووتانی پاڵاوگەی گاز پرۆم، ئاستی هەناردەکردنی گاز بۆ ڕۆژئاوای ئەورووپا دابەزین، بەڵام بە گوێرەی دواین راپۆرتەکان بێت، قەبارەی هەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپای ڕۆژئاوا بە بڕی ٪28.5 لە ماوەی شەش مانگی 2021ــدا زیادیکردووە.

ئاستی هاوردەکردنی گازی رووسیا لە نێوان هاوردەکارە سەرەکییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2021ــدا، هاوردەکارە سەرەکییەکانی گازی رووسیا ئەمانەن: ئەڵمانیا 28.872 ملیار مەتر سێجا، واتە زیادبوون بە ڕێژەی ٪43.42، نەمسا 5.397 ملیار مەتر سێجا، واتە نزمبوونەوە بە ڕێژەی ٪18.2، ئیتاڵیا، 11.393 ملیار مەتر سێجا، واتە بەرزبوونەوە بە ئاستی ٪14.09، فەرەنسا 6.862 ملیار مەتر سێجا، واتە بەرزبوونەوە بە رێژەی ٪15،  تورکیا، 14.23 ملیار مەتر سێجام واتە زیادبونوی بڕی 3.09 ملایر مەتر سێجا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین