سێرگی لاڤرۆڤ: قەبارەی بازرگانی نێوان چین ورووسیا 13 هێندە زیادی کردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا “ سێرگی لاڤرۆڤ” رایگەیاند" لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، قەبارەی بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین 13 هێندە زیادیکردووە، ئەمەش پەیوەندی هاوبەش و ستراتیژی دوو وڵاتە دووپاتدەکاتەوە"

هەروەها  ووتی" پەیوەندیە سیاسی و ئابووریەکانی نێوان چین ورووسیا، شایەنی ئەوەن بۆ خەڵکی خۆمان پیشانبدەین، چونکە لە ماوەی 20 ساڵدا، قەبارەی بازرگانی نێوانمان لە 8 ملیار  دۆلار بۆ زیاتر لە 104 ملیار دۆلار  تا کۆتاییەکانی 2020 زیادیان کردووە، هەروەها لەمساڵدا زیاتر لە 70 پرۆژەی جودا لە بوارەکانی وزە و کشتوکاڵ و پیشەسازی، بە گوژمەی زیاتر لە 120 ملیار دۆلار گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە".

لە سەدەی بیست ویەکەمدا، سیاسەت و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بەرامبەر رۆژهەڵاتییەکان جۆرێکی تری بەخۆیەوە بینیووە، بە تایبەت لە سەپاندنی سزاییە ئابووریەکان، کە ئەمەیش بۆتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان رووسیا وچین. لەو بارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا “ئیگۆر مورجۆلۆف” دەڵێت" بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکانی نیوان چین ورووسیا، بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەریە نێگەتیڤەکانی سزایە ئابووریەکانی سەر وڵاتەکەمان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین