واشنتن لەگەڵ ناتۆ گەنگەشەی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ڕووسیا و چین دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لوید ئۆستن، لەگەڵ هاوتاکانی لە ناتۆ، باسیان لەو ئاڵنگارییانە کرد کە لە چین و ڕووسیا ڕوبەڕووی ئەمریکا و ناتۆ دەبێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لوید ئۆستن لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ناتۆ کۆبووەتەوە و پشتیوانی ئەمریکای پێگەیاندوون سەبارەت بە پڕۆژەی ناتۆ بۆ ٢٠٣٠ کە تێیدا پلانی بەهێزکردنی سەربازی و سیاسیی ناتۆ هەیە و ئەمینداری گشتیی ناتۆ چاوی لەوەیە لە داهاتوودا ناتۆ ڕووانگەیاکی زیاتر جیهانیی هەبێت.

ئۆستن پێی ڕاگەیاندوون "ئەم پڕۆژە و دەستپێشخەرییەی ناتۆ دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ئامادەسازییەکانی ناتۆ و وای لێدەکات خۆراگرتر و بە تواناتر بێت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لەلایەن چین و ڕووسیاوە ئاراستە دەکرێن".

ناتۆ ئامادەسازیی دەکات بۆ ئەنجامدانی لووتکەیەک لە ١٤ی حوزەیراندا، کە تێیدا جگە لە سەرانی وڵاتانی ئەندام لە ئەوروپاوە، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدنیش بەشداری دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین