عەلى حەمە ساڵح: کێڵگەى نەوتى تەقتەق بەرەو وشکبوون دەچێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کێڵگەى نەوتى تەقتەق خەریکە بەرەو وشکبوون دەچێت و ڕێژەى بەرهەمێهنانى ڕۆژانەى زۆر کەمیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2)ى حوزەیران، عەلى حەمە ساڵح،  ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، لەسەر وشکبوونى کێڵگەى نەوتى تەقتەق هۆشدارى دەدات و هۆکارەکەشى دەگەڕێنێتەوە بۆ تێکەڵبوونى بڕێکى زۆرى ئاو و فشارکردن لەسەر بیرە نەوتییەکە.

عەلى حەمە ساڵح، لە تۆڕى کۆمەڵایەیتى فەیسبووک باس لەوەش دەکات، کە لە 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق (148000) بەرمیل بووە، بەڵام ساڵ بە ساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگەیە کەمی کرد، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتییەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتییەکان بوو، دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا  بەرھەمی نەوتى ڕۆژانەى ئەو کێڵگەیە تەنها (7000) بەرمیلە، بەوەش یەکێک لە گەورەترین کێڵگەی نەوت لە کوردستان بەرەو وشکبوونی یەکجاری دەڕەوات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین