بەهۆى لێدوانێكى ئەردۆغان به‌هاى لیره‌ داده‌به‌زێ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

به‌هۆى لێدوانێكى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كه‌ باسى دابه‌زاندنى سووى بانكى كردبوو، به‌هاى لیره‌ى توركى له‌ به‌رانبه‌ر دۆلار به‌ رێژه‌ى 4% دابه‌زى.

ماڵپەڕى كه‌ناڵى جەزیرە راپۆرتێكدا كه‌ دوێنێ چوارشەممە دووى حوزەیران بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات به‌هۆى لێدوانێكى سه‌رۆكى توركیاوه‌ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌ خێرایى داده‌به‌زێ.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌یش ئه‌وه‌ بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركیا  لە دیدارێكى ته‌له‌ڤزیۆنى توركى گوتى، "لە مانگى تەمووز و ئابى ئەمساڵ دابەزینى سوو دەستپێدەكات، كە بووه‌تە بارگرانى لەسەر وەبەرهێنان".

ئه‌و لێدوانه‌ لێكه‌وته‌یه‌كى ئابوورى خراپى بۆ توركیا هه‌بوو، چونكه‌ رۆژێك دواتر لیرەى توركى 4% بەرانبەر دۆلارى ئەمریكى دابەزى، نرخى 8.88  لیرەى توركى بەرانبەر یه‌ك دۆلارێكى ئەمریكییه‌.

راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ى بیركردنه‌وه‌ كلاسیكیه‌كه‌یه‌ و پێیوایه‌ دابه‌زاندنى نرخى سوود سنوورێك بۆ هه‌ڵاوسان داده‌نێت و خۆیشى به‌ دوژمنى نرخى سوو وه‌سف ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین