د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار هۆکارى گرانبوونى بەنزینە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لەسەر گرانبوونى نرخى بەنزین، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، هۆکارى گرانبوونی پەیوەندی بە گرانبوونی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بەرزبونەوەی نرخی دۆلار هەیە کە نرخی (100) دۆلار کە نزیکبۆتەوە لە (150) هەزار دینار.

ئەمڕۆ شەممە (5)ى حوزەیران، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەى هۆکارى گرانبوونى نرخى بەنزین بە خەندانى ڕاگەیاند، جگە لەوەى سوتەمەنى بە دۆلار دەکڕدرێت و بە دینار دەفرۆشرێتەوە، زیادبوونى خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان لە جیهان هۆکارێکى دیکە، کە بۆتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە جیهان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە بارەى هۆکارە ناخۆییەکانى گرانبوونى بەنزین گووتیشى، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە سیاسەتی خۆیدا تا ئێستا نەوتی خاوى نەداوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بۆ ئەوەى بەو نرخەی کە هەیە بیفرۆشن. 

پارێزگارى سلێمانى داوا دەکات وەک چۆن جکوومەتى هەرێم، لەسەر بودجە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات، پێویستە  لەسەر سوتەمەنیش بیکات کە مافی دەستوری ئێمەیە بەو نرخە پشتیوانیکراوەی حکوومەتی فیدڕاڵی دەیدات بە پارێزگاکانی تر، بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بدات کە مافێکی سروشتی هەرێمی کوردستانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین