رۆسنەفت هۆشداری لە کەمبوونەوەی نەوت دەدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی کۆمپانیای رووسی “رۆسنەفت” ئیگۆر ستیشن، لەبارەی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هۆشداری دەداتە جیهان.

ستیشن، لە کۆربەندی ئابووری سانپترسبۆرگ،  راگەیاند" جیهان لە داهاتوودا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی داواکراو دەبێتەوە، بەهۆی کەمی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت، و زیادبوونی پرۆژەکانی وزەی جێگرەوە و سەوز".

هەروەها ووتی" داهاتووی سەقامگیری بازارەکانی خستنەرووی نەوت لە ژێر هەرەشەدایە، هۆکارەکەیشی نا دڵنیایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانە"

ئەم لێدوانەی گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت لە کاتێکدایە، کە جیهان بۆ پاراستنی ژینگە روو لە وەبەرهێنان لە وزەی سەوز دەکەن، هەرچەندە رووسیا هەنگاوی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن ناوە و پرۆژەکانی خانووە پلاستیکیەکانی کەمتر کردووە، بەڵام ئابووری وڵاتەکەی خۆبەندە بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزە بۆ بازارەکانی جیهان.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی حکوومەتەکانی جیهان لە کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆنی دژی ژینگە، سەرۆکی کۆمپانیای رۆسنەفت ووتی" ئەو ڕێکارانەی حکوومەتەکان لە سەپاندنی باج بۆ سەر کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی کاربۆن دەیگرنە بەر، زیان لە گەشەی ئابووری جیهان دەدات، چونکە سەپاندنی باج دەبێت هۆی گۆران لە پێوەرکانی بوودجەی هەر وڵاتێک و هەروەها نرخی وزەی جێگرەوە بەرزتر دەکەنەوە"

لە دوای کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، کۆمپانیای ڕۆسنەفت، دووەم گەوررەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتە لە جیهاندا، توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی زیاتر لە  ملیۆن بەرمیلە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین