په‌رله‌مانتارێكى مه‌سیحى: داوامان كردووه‌ له‌ ئاڵا و سروودى نیشتمانى هه‌رێم گوزارشتێك له‌ پێكهاته‌كه‌مان هه‌بێت کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

فه‌رید یه‌عقوب په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى رافیده‌ینى مه‌سیحى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك پێكهاته‌ى "كلدانى سریانى ئاشوورى" له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌ ئاڵا و سروودى نیشتمانى هه‌رێمى كوردستان گوزارشتێك له‌ بوونى ئه‌وان هه‌بێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ مه‌سحییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ پێشنیارى خۆیان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌ په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت  فه‌رید یه‌عقوب په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى رافیده‌ین له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى  حوزه‌یران، باس له‌و لێدوانانه‌ كرد كه‌ داوا ده‌كه‌ن هێمایه‌ك له‌ ئاڵا و سروودى نیشتمانى بۆ پێكهاته‌ى مه‌سیحى هه‌بێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتى، "ئێمه‌ وه‌ك پێكهاته‌ى ئاشوورى كلدانى سریانى و له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان داوا ده‌كه‌ین گوزارشتێك هێمایه‌ك بۆ پێكهاته‌ى ئێمه‌ هه‌بێت له‌ ئاڵاى كوردستان و سروودى نیشتمانى، چونكه‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا یه‌ك پێكهاته‌ى لێ نییه‌، به‌ڵكو  شوێنى پێكه‌وه‌ژیانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ ئاڵا و سروودى نیشتمانى هه‌بێت".

ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان
له‌ ئاڵا و سروود هه‌بێ 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچوونیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان چییه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى كرده‌وه‌  لایه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ یه‌كه‌وه‌ بۆچوونى خۆیان گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن و به‌ په‌رله‌مانى بده‌ن.

بڕیار بوو تا 15ى مانگى ئایار  هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌ په‌رله‌مانى كوردستان بده‌ن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچووى بۆ چوونه‌كان دواكه‌وتووه‌ ، فه‌رید یه‌عقوب په‌رله‌مانتار گوتى، "من هۆكاره‌كه‌ نازانم ته‌نیا ئه‌وه‌ نده‌ نه‌بێت ده‌زانم 15ى ئایار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كان دیار ى كراوه‌".
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین