رووسیا بۆ جێگرەوەی کەنالی سوێس، پرۆژەیەکی نوێ رادەگەینێت ئابووری جیهان

نوچەنیت

کۆمپانیای ڕۆسنەفتـی ڕووسی بۆ جێگرتنەوەی کەناڵی سوێس، هەوڵی راگەیاندنی پرۆژەی Vostok Oil projectدەدات. ئامانج لەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتە بۆ بازارەکانی ئاسیا،  هەناردەکردنی نەوتی رووسیایە لە ڕێگەی دەریای باکوور تا ساڵی 2024.

لەوبارەیەوە، کۆمپانیای رۆسنەفت رایگەیاند، لەگەل بەڵێندەرە بیانییەکانی(ئیتالیا، ئەڵمانیا، چین و کۆریای باشوور و یابان) کۆبۆتەوە بۆ راگەیاندنی دەرخستەی سەرەتایی پرۆژەکە  کە پێشبینی کراوە خاوەن
 ملیار تۆن نەوت بێت.

پرۆژەی  Vostok Oil project، بە یەکێک لە پرۆژە مەزنەکانی رووسیا دادەنرێت لە بواری نەوت، بۆیە ئامانجی رووسیا فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی ئەو پرۆژەیە بە کۆمپانیاییە بیانەکان، بە تایبەت ئەورووپیەکان و کۆمپانیایەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.



 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین