لە کەنەدا شۆفیرێک بە "ئەنقەست" ئەندامانى خێزانێکی موسڵمان دەکوژێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، کوڕێکی نۆ ساڵ تەمەن تاقە ئەندامی ئەو خێزانەیە کە لەو ڕووداوە ڕزگار بووە و بەهۆی توندی برینەکانی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
تاوانبار گەنجێکی ٢٠ ساڵ تەمەنی کەنەدییە و لە ئێستادا بە تۆمەتی کوشتنی چوار کەس و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێکی تر دەستبەسەرە.
ژنێكى ٧٤ ساڵ تەمەن و ئافرەتێکی ٤٤ ساڵ تەمەن لەگەڵ پیاوێکی ٤٦ ساڵ تەمەن و کچە ١٥ ساڵانەکەیان قوربانیانی ئەو پەلامارەن.
کوڕێکی ٩ ساڵ تەمەن، کە بە توندی بریندار بووە تاقە کەسێکە لەو ڕووداوە گیانی ڕزگار بووە و بەرپرسان دەڵێن زیندوو دەمێنێتەوە.
پۆلیس لەسەر داوای کەسوکاری ئەو خێزانە ناوەکانیانی بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام ڕایگەیاندووە ناوی شۆفێری بارهەڵگرەکە "ناتانیال ولتمەن" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری لەندەنه لە پارێزگای ئۆنتاریویە.
ڕەنگە ئەو هێرشبەرە بە تاوانی ئەنجامدانی تیرۆر دادگایی بکرێت.
تاوانبار بە بێ هیچ پێکدادانێک لە فرۆشگایەک کە شەش کیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بوو، دەستبەسەر کرا.
پۆلیس دەڵێت "پێدەچێت ئەو قوربانیانە بە هۆی موسڵمان بوونیان کرابێتنە ئامانج".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی پۆلیس "هێشتا دیار نییە هێرشبەر لەگەڵ گرووپە توندڕۆکاندا پەیوەندی هەبووە یان نا".
جاستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وێرای ئەوەی ئەو ڕووداوەی بە ڕووداوێکی ترسناک وەسف کرد، ڕایگەیاند پشتیوانی لە کۆمەڵگەی موسڵمانانی دانیشتووی شاری لەندەن لە پارێزگای ئونتاریۆ دەکات و هاوخەمی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان و لەوانە کوڕە نۆ ساڵ تەمەنەکەیان دەربڕی.
سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ دەرخەری ئەوەیە لە شاری لەندەنی کەنەدا کە لە ٢٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای تورێنتۆ هەڵکەوتووە، لە ڕووی پێکهاتەی دانیشتوانەوە، فرە چەشنە.
لەو شارەدا لە هەر پێنج کەس، یەک کەسیان لە دەرەوەی کەنەدا لەدایک بووە و هاووڵاتیانی بە ڕەچەڵەک عەرەب گەورەترین پێکهاتەی ئەو شارە پێک دێنن.
پێدەچێت ئەم هێرشە نوێیە، دوای هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٧ بۆسەر مزگەوتێک لە شاری کەبەک سیتی کەنەدا، توندترین هێرش لەو جۆرە بووبێت.
لە هێرش بۆسەر مزگەوتی شاری کەبەک، شەش کەس کە خەریکی نوێژخوێندن بوون، کوژران. تاوانباری ئەو دۆسیە سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە.
کوشتنی بەئەنقەست لە کەنەدا بە شێوەی ئاسایی سزای زیندانی هەتا هەتایی بە بێ لێبووردن بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment