چین هەڕەشەى گرتنەبەرى رێکارى نوێ بەرانبەر ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتى دەرەوەى چین رایگەیاند، پەکین رازى نییە بە توندى دژ بەو بڕیارانەى ئەمەریکایە و لە داهاتووش لە رێکخراوى بازرگانى جیهانى داوا دژ بە واشنتن بەرزدەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى شوبات/2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردۆتەوە، وەزارەتى دەرەوەى چین رایگەیاند، بەرانبەر ئەو رێکارانەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا دژ بە وڵاتەکەمان گرتۆتیەبەر رازى نین و رێکارى هاوشێوە دەگرینەبەر. 
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، ئێمە بە توندى دژى پێناسەى نوێى گومرگین کە سەرۆکى ئەمەریکا بەسەر پەکین سەپاندوویەتى، هەموو رێکارێکیش دەگرینەبەر بۆ پارێزگارى لە ماف و بەرژەوەندییەکانمان. پێشتریش چین هۆشدارى داوە لە جەنگى بازرگانى هیچ کەسێک براوە نابێت.
لە چەند رۆژى رابردوو دۆناڵد ترەمپ باجى نوێى بەسەر کەندا و مەکسیک و چین سەپاند، لەگەڵ رێژەیەکى کەمتر بەسەر هاوردەى وزەى کەنەدى.
کۆشکى پسپى رایگەیاند، بڕیارە لە داهاتووش بە رێژەى لە (25%) بەسەر بەرهەمە هاوردەکان لە کەندا و مەکسیک بسەپێنێت، هەروەها بڕیارە بە رێژەى لە (10%) بەسەر وزەى کەندى بسەپێنێت.
کۆشکى سپى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لە داهاتوو بە رێژەى لە (10%)دیکەش بەسەر ئەو کاڵایانەى لە چینەوە هاوردە دەکرێن بسەپێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین