دوایین ده‌رفه‌ت بە تاکسییەکان دەدرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

فازڵ حاجى گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای کرد، بۆ لێدانی لەزگەی تاکسی یەکی ئابی داهاتوو دوایین دەرفەت دەبێت.

لە بەرواری هه‌شتی ئەیلولی ٢٠١٩، پرۆژەی رێكخستنی کاری تەکسی راگەیەنرا، ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوە بوو کە تەکسیەکان ناتوانن لەنێو هێڵی شارە جیاجاکان کار بکەن، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرۆژەکە وەستێنرا. بەپێى دوایین لێدوانى  گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆی هەولێر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌  دەستپێدەکاتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە هەشتی حوزەیران فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گووتی، "پڕۆژه‌ى رێکخستنی کاری تەکسی (لێدانى له‌زگه‌ى تاكسى)، ماوه‌یه‌ك بوو به‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ وه‌ستا بوو. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌موو تاكسییه‌كان رێكارییه‌كان ته‌واو بكه‌ن و تا یه‌كى هه‌شت دوایین مۆڵه‌ته‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین