ناتۆ :سیسته‌مى نوێى جیهان له‌ مه‌ترسیدایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یانس ستولتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ نیگەرانە و دەڵێت "سیستمی نوێی جیهانی لە مەترسیدایە بەهۆی کردەوەکانی رووسیا و چینەوە".

ستولتنبێرگ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لا ڕێپەبلیکا)ی ئیتاڵی هەروەها دەڵێت "رووسیا و چین بەمدواییانە هاریکارییەکانی نێوانیان زیاتر کردووە، لە هەردوو ڕەهەندی سیاسی و سەربازییەوە، ئەمەش ئاڵنگارییەکی مەترسیدارە لە بەردەم پەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ".

ئەمینداری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" هەروەها دەڵێت مۆسکۆ و پەکین زیاتر و زیاتر هەڵویستەکانیان هاوئاهەنگ دەکەن لەناو ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان" هەروەک بە قسەی ئەو "مەشقی سەربازیی هاوبەش ئەنجامدەدەن و تاقیکردنەوەی گەشتی دوور مەودا ئەنجامدەدەن بە فڕۆکەی سەربازی و کەشتیی سەربازی" ئەوە جگە لە "ئاڵوگۆڕی چڕو پڕی ئەزموونەکانیان لەبارەی سیستمی چەک و کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێت".

ستولتنبێرگ هەروەها دەڵێت، "پەیمانی باکووری ئەتڵەسی –ناتۆ بریتییە لە هاوپەیمانێتیی نێوان ئەوروپا و ئەمریکای باکوور، بەڵام پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئاستێکی جیهانییانەی پڕ پێشبڕکێ لە بواری ئاساییشدا".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین