كازمى بۆ جارى سێیه‌م شكست ده‌هێنێ
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یران دووپاتى له‌سه‌ر هه‌واڵى به‌ربوونى قاسم موسلیح كردووه‌ته‌وه، كه له 26ى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تى تیرۆر گیرا بوو.
دوێنێ چه‌ند هه‌واڵێكى جیاواز و دژبه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسى موسلیح بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه موسلیح به‌ردراوه و وێنه‌یه‌كیشى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ پیاوانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ردانى موسلیح سێیه‌م شكستى كازمى ده‌بێت له بابه‌تى سزادانى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان، چونكه پێشتر له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو 13 چه‌كدارى حزبوڵاى عێراق له‌لایه‌ن دژه تیرۆرى عێراقه‌وه گیران، كه‌چى به‌هۆى فشاره‌وه به‌ردران.
له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 هێزه عێراقییه‌كان به تۆمه‌تى تیوه‌گلان له هێرشه مووشه‌كییه‌كانى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا حیسام زێرجاویان گرت كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئه‌ویش دواى فشار و هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان به‌ردرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment