نەخۆشخانەی رۆژئاواى هه‌ولێر دووبارە دەکرێتەوە بە فریاکەوتن تەندرووستی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کە ماوه‌یه‌ك تایبەت کرا بوو بە تووشبوانی کۆرۆنا دادەخرێت و جارێکی تر دەکرێتەوە فریاکەوتن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ،"ئەمە مانای کەمبوونی کۆرۆنا نییە."

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، پاش ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا تایبەت کرا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  ئێستا بڕیاره‌ دووبارە بکرێتەوە بە فریاکەوتن.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە لەوانەیە هەفتەی داهاتوو ئەم بریارە جێبەجێ بکرێت.

ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران  د.ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتى تەندروستی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گووتی، "ئێمە چاودێری چڕمان لە نەخۆشخانەى لالاڤ هەیه‌ و ئەوانەی کە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بوون دەچنە لالاڤ، رۆژئاوا دەگەڕێتەوە سەر فریاکەوتنی خۆی".

ئاماژەشی بەوەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم نەبووە و گووتی،"ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم کەم نەبووە تەنیا ژمارەی نەخۆشەکان کەمیکردووە کە ژمارەکە کەمیکرد دەتوانین لە یەک شوێن کۆیانبکەینەوە تاکو نەخۆشخانەی فریاکەوتنیش بێتەوە سەر کاری خۆی".


به‌گوێره‌ى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ دوێنێ بڵاوكرایه‌وه‌، ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ 174 هه‌زار و 311 كه‌س، چار هه‌زار و 331 كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین