بانکی ڕووسیا: ئابووری ڕووسیا دەبووژێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی بانکی ڕووسیا “ئیلڤێرا ناپیولینا”، لە کۆربەندی دەستەی ئیدارەی تەنزیمی رووسیا رایگەیاند" ڕووسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە ئابووریەکەی بەرەو بواژانەوە دەچێت، دوای لێکەوتەکانی توندی کۆرۆنا لەسەر ئابووریەکەی و دەگەرێتەوە دۆخی پێش سەردەمی کۆرۆنا".

هەروەها ووتی" بێ سەرنجدان لە بوارەکانی نەوت وگاز و گەشتیاری، دەبینین بواری پیشەسازی وڵاتی ڕووسیا گەڕاوەتەوە بۆ پێش سەردەمی کۆرۆنا لە ساڵی 2019، هەروەها پێشکەوتەکان لە بواری پیشەسازی بەراورد بەو کاتە زێدەتر بوون". سەرۆکی بانکی ڕووسیا دووپاتیشیکردەوە، زیادبوونی خواست لە بوارە جوداییەکانی وڵاتی رووسیا، رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی کۆمپانیاییە رووسیاییەکان دەست بکەن بە وەرگرتنی کارمەندی نوێ، بۆ دابینکردنی خواست نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆیی، بەڵک ولەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، خواست لەسەر کاڵای پیشەسازی رووسیا لە بەرزبوونەوە دایە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین