كه‌نه‌دا رێگه‌ نادات هه‌ڵبژاردنى ئێران له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بچێت ئێران

نوچه‌نێت

بە پێی هەواڵی میدیاکان، وڵاتی کەنەدا مۆڵەتی بە ئێران نەداوە لەو وڵاتە بنکەی دەنگدان دابنێت.

ئیسماعیل موسەوی، گوتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، وێرای راگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی، "تاران لە رێگای باڵوێزخانەی سویسڕا، کە پارێزەری بەرژوەندییەکانی کەنەدایه‌ لە ئێرانە، داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کردبوو بۆ ئاسانکاریی لە بەشداریکردنی هاووڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی کەنەدا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، ڕێگا بدات بنکەی دەنگدان دابنێت".

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەواڵی "ئەخبار ڕوز" بە گێڕانەوە لە پرس تی ڤی کەناڵی نزیک لە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردەوە، ئیسماعیل موسەوی گوتی حکومەتی کەنەدا تا ئێستا وەڵامی ئەو داواکارییەی ئێرانی نەداوەتەوە و ئێستا بە هۆی کەمی کات، هاووڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی ئەو وڵاتە دەرفەتی دەنگدانی راستەوخۆیان نابێت. سەرەڕای ئەوە، ئیسماعیل موسەوی گوتوویەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئێستا لە هەوڵدایە بە هاوکاریی لەگەڵ نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە واشنتۆن زەمینەی بەشداریکردنی هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی کەنەدا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا فەراهەم بکات.

دەگوترێ زیاتر لە ٤٠٠ هەزار هاووڵاتی ئێران لە کەنەدا دەژین. دوای سەرکوتکردنی بزووتنەوەی سەوز لە ئێران، کەنەدا بە شێوەی تاک لایەنە پەیوەندییە سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند. خستنەخوارەوەی فڕۆکە گەشتییەکەی ئۆکرانیا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی کەنەدیی بە رەچەڵەک ئێرانی و تێکچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین