سه‌رباز ئه‌حمه‌د (نووسه‌ر): له میدیاى كوردى هیچ پاسه‌وانێك بۆ رێگرى له هه‌واڵى فه‌یك نییه
سازدانى: لاڤین عومه‌ر
دەمانەوێ سەرەتا بە کورتی باسی پێناسەی فەیک نیوز بکەین، فەیک نیوز چییە؟
ئامانجى فه‌یك نیوز نه‌هێشتنی بڕوا و متمانه لای مرۆڤ و له‌ناوبردنى ڕاستییه
به‌شێوه‌یه‌كی ساده و ساكار، فه‌یك نیوز بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناڕاست، به سوود وه‌رگرتن له بارودۆخێكی تایبه‌ت و به‌كاربردنی ئامرازه‌كانی گه‌یاندن بۆ ده‌سخستنی ئامانجێكی واقیعی له ڕێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ره‌وه. واته به‌شێوه كلاسیكییه‌كه‌ی هه‌مان پێناسه‌ی پروپاگه‌ندا و ده‌نگۆی بۆ ده‌شێت. به‌ڵام كاتێك لێی قووڵ ببینه‌وه، پرۆسسێكی زۆر فرا‌وان و فره ڕه‌هه‌ند و ڕوانگه و جه‌مسه‌ره و ناتوانێ له هیچ چوارچێوه‌یه‌ك كۆتوبه‌ند بكرێت.
له به‌ره‌نجامی ئه‌و پرۆسسه ئاڵۆزه، كه پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیا و ته‌كنیك و ئامراز و تاكتیكی تێدا به‌كاردێت، له كرۆكدا چه‌مكه‌كه بریتی ده‌بێت له پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی بڕوا و متمانه لای مرۆڤ و نه‌هێشتنی ڕاستی و ڕوانینی هه‌موو مرۆڤه‌كان به چاوی گومان له سه‌رجه‌م كرده‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و هه‌میشه بیركردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ بیردۆزی ئاڵۆزی دروستكه‌ر.
كاریگه‌ری و لێكه‌وتی زۆر ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه گرنگترینریان بریتییه له نه‌هێشتنی متمانه‌كردن به یه‌كتر و له‌یه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، كۆمه‌ڵگه به گشتی و به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ گۆشه‌گیر و خۆپه‌رست و توندڕۆ، كه باوه‌ڕی به هیچ كه‌س و شتێك نییه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه ئێسته ڕه‌وته ڕاسیست و ناسیۆنالیسته‌كان به خێرایی گه‌شه بكه‌ن و سه‌رده‌مێكی نوێ له جه‌نگی سارد دروست ببێته‌وه.
وەک دەزانرێ لە مێژوو هەمیشە هەواڵی درۆ و ساختە هەبووە، بەڵام بۆچی ئێستا لەم سەردەمە فەیک نیوز لە هەمووکاتێک زیاتر هۆکار چییە؟
هۆكاری زۆر هه‌ن، دیارترینیان بریتییه له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسان دروستكردنی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ری و گه‌یاندنی په‌یام، جاران حكومه‌ت و سوپا و ده‌زگه‌كانی هه‌واڵگری وڵاتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پرۆسه‌یان ساز ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌توانێ هێنده‌ی حكومه‌تێكی پێشوو كاریگه‌ری دروست بكات، سۆشیال میدیا له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان هێنده‌ی لایه‌نه خراپه‌كه‌ی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك باشیه‌كه‌ی به‌كار نابرێت.
جیا له‌وانه‌یش جاران كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رقاڵمان هه‌بوو به كار و كردار له نێو واقیع، ئێستا هه‌مووان واقیعمان په‌راوێز خستووه و له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ریكین، كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ری واقیعی گۆڕی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌همی و خه‌یاڵی، واته په‌یوه‌ندییه‌كی بێ هه‌ست و رۆح و به ته‌واوی ماتریالیستی.
جاران خه‌ڵكی هیوایان ده‌خواست ئێواران زوو بگه‌نه‌وه ماڵه‌وه و له‌سه‌ر خوان هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان كۆ ببنه‌وه، دۆست و كه‌سی یه‌كتر سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن و تا دره‌نگی شه‌و به گفتوگۆ كات به‌سه‌ر به‌رن، ئێستا ئه‌ندامانی خێزانێك هه‌ریه‌كه‌ی له ژوورێكه و به ئینته‌رنێته‌وه كۆنتڕۆڵكراوه. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه رۆژێك بێ ئینته‌رنێت بین، به ته‌واوی په‌ڕاگه‌نده و سه‌رگه‌ردان ده‌بین. له‌م دواییه توێژینه‌وه‌یه‌ك كرا و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك خراونه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له رۆژی كۆتایی هه‌فته كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو یه‌كشه‌مه‌یه، بێ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن بژین، واته مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان به ته‌واوی كوژاوه‌وه بێت، كه‌متر له 1%ی به‌شداریان به‌رگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان گرت.
كه‌واته ئینته‌رنێت به گشتی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موومانیان كێش كردووه، هه‌واڵه فه‌یكه‌كانیش له‌و تۆڕانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه هه‌مووان رۆژانه له هه‌موو شت زیاتر گرنگی پێ ده‌ده‌ین و په‌یوه‌ستین پێیانه‌وه. ئه‌مه وایكردووه كاریگه‌رییه‌كان زیاتر بێت، جاران رۆژنامه‌یه‌كی زه‌رد له ئه‌مه‌ریكا تیراژی سێ ملیۆن بوو، واته سێ ملیۆن كه‌سی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی دانیشتووانی له سه‌رووی 150 ملیۆن بوو، ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌واڵێكی فه‌یك له ئه‌مه‌ریكا بڵاو ببێته‌وه، كه ژماره‌ی دانیشتووانی له سه‌رووی 360 ملیۆن كه‌سه، زیاتر له ملیارێك مرۆڤ سه‌رقاڵ ده‌كات، كه نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكایه.
جیهانگیری ته‌واوی ژیانی مرۆڤی سه‌راوژێر كردووه، جاران خه‌ڵكی به‌یانی تا ئێواره كاریان ده‌كرد، تا ژه‌مه خۆراكێك په‌یدا بكه‌ن، ئێستا كار ده‌كه‌ن و ئێواره‌یش تا دره‌نگی شه‌و له دیار تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاری ئه‌لیكترۆنییه‌وه داده‌نیشن و پاره به یانه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی ده‌ده‌ن تا كێشمان داببه‌زێنین!
جیاوازییه‌كه‌یش هه‌ر ئه‌مانه‌ن، ئێمه خۆمان كردووه به زیندانی و گیراوێك له گرتووخانه‌ی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، جیا له‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی تر نابینین، زۆرینه‌ی ره‌ها مه‌حكوومین به‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژ سه‌ر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ین، له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ك شه‌پۆلی تسۆنامی فه‌یكه هه‌واڵی لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان مرۆڤ و هه‌واڵی درۆ دروست ده‌بێ، به‌ڵام جاران به ویستی خۆمان بوو، ڕۆژنامه بخوێنینه‌وه یان نا، سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بكه‌ین یان نا، واته ئاڵووده‌بوون به ئامرازه‌كانی گه‌یاندن بوونی نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بوونی هه‌یه.
دەگوترێ یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاو بوونەوەی فەیک نیوز ئەوەیە خوێنەری ساویلکە زۆرە ئایا ئەمە بەهۆی سۆشیال میدیاوەیە یان هۆکاری تری هەیە؟
بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست نییه به ساویلكه‌یی و ساویلكه‌نه‌بوونی خوێنه‌ره‌وه، چونكه پیشه‌سازی دروستكردنی هه‌واڵی درۆ به جۆرێكه، كه ئه‌وانه‌ی ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نیان له خوێندن و زانكۆی پێشكه‌وتووی جیهان ته‌رخان كردووه و ده‌یان تێز و توێژینه‌وه‌یان به‌رهه‌مهێناوه، به‌هه‌مانچه‌شن ده‌بن به قوربانی، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر رێژه بێ، به دڵنیاییه‌وه ڕێژه‌ی قوربانی ئه‌وانه كه‌متره، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ئه‌مه ناگۆڕێ، كه ئه‌مانیش ده‌بن به قوربانی.
كێشه‌كه بریتییه له په‌روه‌رده‌ی مرۆڤه‌وه، جا مرۆڤێكی خوێنه‌ر و توێژه‌ر و بیرمه‌ند بێ، یان نه‌خوێنده‌وار، له منداڵی چۆن په‌روه‌رده كراوه، ئه‌مه ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینیت، من زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره، مرۆڤ له پێكهێنانی خێزان بێ هیچ پلانێك وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه، له كاتێكدا قورسترین كاری ژیانی مرۆڤ به بۆچوونی من، بریتییه له پێگه‌یاندنی منداڵ به پشتبه‌ستن به په‌روه‌رده‌یه‌كی تۆكمه.
هه‌رچه‌ند تاكی له‌رزۆك و متمانه‌به‌خۆ نه‌بوو ژماره‌یان زۆر بێ، بوون به قوربانیان ئاسانتر ده‌بێت. سه‌یری جیهانی ئێستا بكه، ژماره‌ی تاكه سه‌ركه‌وتووه‌كان یه‌كجار كه‌مه، بۆیه ژیانیان ده‌كرێت به په‌رتووك و رۆمان و فیلمی سینه‌مایی و كه‌سه له‌رزۆكه‌كانیش په‌رتووكه‌كانیان ده‌خوێننه‌وه و به‌دیار فیلمه‌كانیانه‌وه داده‌نشین! سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی نموونه‌ییین و توانیویانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌سبهێنن. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وا‌ن باوه‌ڕیان به توانا و ئیراده‌ی خۆیان هه‌یه و ده‌وروبه‌ر هه‌رچه‌ند هه‌وڵیش بده‌ن ناتوانن بیانڕووخێنن و بیانوه‌ستێنن. ژیانی زۆرێك له‌و سه‌ركه‌وتوو و ملیاردێر و زانایانه‌ی ئێستایش بخوێنینه‌وه، لامان روون ده‌بێ، كه له منداڵی له ماڵباتی هه‌ژاربوون و له قوتابخانه‌ی ئاسایی خوێندوویانه، واته له هه‌مان ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له‌شكرێكی گه‌وره‌ی ساویلكه و كه‌سی متمانه‌به‌خۆنه‌بووی به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان په‌روه‌رده‌یان تۆكمه و به‌هێز بووه، خاوه‌ن متمانه و ئیراده‌ی به‌هێزبوون، نه‌توانراوه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بكرێ و له ئامانج و ڕێگه‌كه‌یان لابدرێن.
تاكێكی وه‌همی هه‌میشه به‌ڵێنه شیرینه‌كانی نێو فه‌یكه هه‌واڵه‌كان سه‌رنجی ڕاده‌كێشی و ده‌یكات به قوربانی
له‌به‌ر ئه‌وه من له‌و بڕوایه‌دام، كه هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه بریتییه له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی منداڵ، كاتێك منداڵێك له ماڵه‌وه په‌روه‌رده‌ی باش نه‌كرێ و له قوتابخانه‌یش ته‌نیا فێری نووسین و خوێندن بكرێ، ئیتر گرفته‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تاكێكی وه‌همی هه‌میشه به‌ڵێنه شیرینه‌كانی نێو فه‌یكه هه‌واڵه‌كان سه‌رنجی ڕاده‌كێشی و ده‌یكات به قوربانی.
لە ناو کورد و میدیای کوردی چۆن مامەڵە لەگەڵ جیا کردنەوەی هەواڵی فەیک و هەواڵی دروست دەکرێت؟
میدیای كوردستان، میدیاییه‌كی ئاراسته‌كراوه و له‌سه‌ر په‌رچه‌كردار كار ده‌كات، واته میدیایه‌كی نۆرمال و ئاسایی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر كار و كاردانه‌وه و هه‌ڵچوون و ساردبوونه‌وه كار ده‌كات، خاوه‌ن ستراتیج و روانگه‌ی خۆی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێی سیاسی كار ده‌كات. بۆیه هه‌موو میدیاكان وه‌ك یه‌كن و وه‌ك تووتی شت ده‌ڵێنه‌وه و كه‌مترین خه‌یاڵی رۆژنامه‌وانیان تێدایه، ئه‌گه‌ر دوو رۆژ به‌رپرس و په‌رله‌مانتاره‌كان بڕیارێك بده‌ن كه هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكان نه‌ده‌ن، ئیتر ناتوانین یه‌ك هه‌واڵی ناوخۆیی ببینین.
له میدیاى كوردى هیچ پاسه‌وانێك بۆ رێگرى له هه‌واڵى فه‌یك نییه
ئه‌مه له حه‌قیقه‌تدا میدیا نییه، به‌ڵكو مێزگرد و كۆڕه و هه‌ركه‌سه و "وتی وتی" خۆی ده‌ڵێ، به‌ڵام به نووسراو ده‌وه‌شێنرێ! من به ره‌هایی قسه ناكه‌م، به‌ڵام گومانم نییه هه‌ر كه‌سێك له نێو زۆرینه‌ی میدیایه‌كانی كوردستان هه‌واڵێكی خێرا و په‌له هه‌بێ و بڵێ با لێی بكۆڵینه‌وه تا بزانین دروسته یان فه‌یك، گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه به ڕه‌هایی نا، به‌ڵام له زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كان، هیچ پاسه‌دانێك بۆ زانیاری نێو هه‌واڵ و پاسه‌وانێك بۆ ڕێگری له وه‌شاندنی هه‌واڵی فه‌یك نییه، هاوكات هیچ بیرێكیش له دوای وه‌شاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان ناكرێته‌وه، ئاخۆ لێكه‌وت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه چی ده‌بێ، بۆیه من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه میدیایی كوردستان به خراپترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیاری ده‌كات و هیچ فلته‌رێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فه‌یك و دروست بوونی نییه.
ئایا رۆژنامەوانی ئێمە هێندە شارەزایان لە تەکنەلۆجیا هەیە تا هەواڵی فەیک جیا بکەنەوە، خۆ دەزانین ناسینەوەی هەواڵی فەیک پێویستی بە شارەزایی تەکنەلۆجیای نوی هەیە؟
به‌دڵنیاییه‌وه شاره‌زایی له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت، به‌ڵام به گشتی ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان شاره‌زایی كه‌میان هه‌یه و زۆر بایه‌خیش به‌م بواره ناده‌ن، كێشه‌كه‌یش هه‌ر شاره‌زابوون له ته‌كنه‌لۆجیا نییه، به‌ڵكو وه‌ك باسم كرد، كاتێك میدیا له‌سه‌ر بنه‌مای فڵان وتی و فیسار ڕه‌تی كرده‌وه كار بكات، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن و هه‌واڵی فه‌یكیان پێ بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌رپرس و په‌رله‌مانتار هه‌یه، لێدوان به مه‌به‌ست ده‌دا و ئامانجێكی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به دواداچوونیش نییه، كه‌س یه‌خه‌ی ناگرێت، بۆ نموونه په‌رله‌مانتار هه‌یه ده‌ڵێ، به‌یانی مووچه‌ی فڵانه وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێ، لێدوانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه و به‌یانیش مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته دابه‌ش ناكرێ، دۆخه‌كه به ئاسایی ده‌ڕوا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دا بێ! له كاتێكدا په‌رله‌مانتار درۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس كردووه و هیوایه‌كی ساخته و درۆینه‌یشی له‌لای خه‌ڵك دروست كردووه!
لایه‌نێكی تر بریتییه له وه‌رگرتنی هه‌واڵ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و بڕوایه‌دا نیم كه ڕۆژنامه‌نووسان نه‌زانن، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته سه‌كۆی هه‌واڵی درۆ، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی بێ دڵنیابوونه‌وه هه‌واڵ له كۆمێنت و پۆستی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن!
له‌وانه‌یش گرنگتره، پێویسته رۆژنامه‌نووس به تایبه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی میدیا به تایبه‌ت تر، پشت به وێنه و ڤیدیۆی خۆیان ببه‌ستن، گه‌ڕان له نێو گووگڵ و دۆزینه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ بۆ بابه‌ته‌كان، تووشی هه‌ڵه‌مان ده‌كات و وێنه و ڤیدیۆكان دوور نییه فه‌یك و دروستكراو بن، به تایبه‌ت له هه‌واڵی ناوخۆی كوردستان، نه‌نگییه میدیا خاوه‌نی داتابه‌یسێكی تایبه‌ت به وێنه و ڤیدیۆی خۆی نه‌بێ، كۆتایی به بردنی وێنه و ڤیدیۆی ئه‌وانی تر نه‌هێنێت.
له ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه‌ی میدیایی كه‌مترین هه‌واڵی فه‌یكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
لە وڵاتانی ئەوروپا چۆن مامه‌ڵه لەگەڵ فەیک نیوز دەکەن؟ چۆن ئە سنوردار ئەکەن؟
له وڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی و ئه‌ڵمانیا به تایبه‌تی، كه من سه‌یری میدیاكانی ده‌كه‌م و هه‌واڵه‌كانیان ده‌خوێنمه‌وه، ده‌توانم بڵێم دامه‌زراوه‌ی میدیایی كه‌مترین هه‌واڵی فه‌یكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شتێكی تره و لێره‌یش هه‌واڵی فه‌یك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به لێشاو بوونی هه‌یه.
ئه‌مه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه پێشتر یاسایی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و بواره ده‌ركردووه و ئێستایش ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی یاسایه‌كی تره، كه زۆر ڕێوشوێنی توند و سزای توند بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندڕۆیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك دانراوه.
جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه لێره هه‌موو شتێك به یاسا سنووردار ده‌كرێ، بۆ نموونه زۆرترین مه‌رج به‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌سه‌پێنن، تا ڕێگری له هه‌واڵی فه‌یك بكات له ئه‌ڵمانیا بڵاو ببێته‌وه و بوه‌شێنرێت، كۆمپانیای فه‌یسبووك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیای ناوخۆیی له ئه‌ڵمانیا كردووه و ساڵانه به ملیۆنان دۆلاریان پێ ده‌دا و ئه‌ركی ئه‌و كۆمپانیایانه ته‌نیا مۆنیته‌رینگه واته چاودێری ناوه‌رۆكی پۆست و بابه‌ت و ته‌نانه‌ت كۆمێنته‌كانیش ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر میدیایه‌كیش هه‌واڵی فه‌یك بڵاو بكاته‌وه، گه‌وره‌ترین سزای مادی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و جیا له‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌بێ داوای لێبوردن بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك زاڵه و دادگه‌كان زۆر بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆن، بۆیه تاڕاده‌یه‌ك توانیویانه به‌ر به‌و شه‌پۆله بگرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه كۆتایی نییه، به‌ڵكو له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌واڵی فه‌یك هه‌زاران كه‌سی هێنایه سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندانیان كرد، له كاتێكدا قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆیش هه‌بوو. ئێستا تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه، چونكه بانده‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان له خۆیان داوه، به ساخته دروست ده‌كه‌ن و له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بازاڕكاری بۆ ده‌كه‌ن و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌مانه گرفتی گه‌وره‌ن و پۆلیس به به‌رده‌وامی هۆشداری به خه‌ڵك ده‌دا كه باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌ن.
مەرجە هەواڵی فەیک تەنیا ئامانجی سیاسی بێت؟
به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، هه‌واڵی فه‌یك به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، له وڵاتانی لای خۆمان زیاتر هه‌واڵی فه‌یك له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵ ده‌گێڕن. بۆ نموونه ئابڕووچوونێكی سیاسی، یان ئابڕووچوونێكی ڕه‌وشتی، به ته‌واوی داهاتووی كه‌سایه‌تییه‌كان لای ئێمه ڕه‌ش ده‌كات، به‌ڵام له وڵاتانی تر به‌م چه‌شنه كاریگه‌ری نییه.
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته سه‌كۆی هه‌واڵی درۆ
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو زیاتر پرسه‌كه ئابوورییه، خه‌ڵك بایه‌خ به بازاڕی كار ده‌دات، كۆمپانیاكان كێبه‌ركێ له‌سه‌ر بازاڕ ده‌كه‌ن، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه فه‌یكه هه‌واڵ دروست ده‌كرێ، واته ئامانجی هه‌واڵی فه‌یك زیاتر بۆ ده‌سكه‌وتی مادی و قازانجه. ئه‌مانه‌یش به موتڵه‌قی نین، به‌ڵكو له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كرێ بڵێین به ڕێژه‌ی جیا جیا له هه‌موو بواره‌كان هه‌واڵی فه‌یك هه‌ن، به‌پشتبه‌ستن به خواست و قازانجی بانده‌كانی دروستكردنی هه‌واڵی فه‌یك. چ بوارێك به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگی پله یه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته پاڵنه‌رێكی به‌هێز تا هه‌واڵی فه‌یكی له‌سه‌ر دروست بكرێت، كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك چین، كه ئاین له‌لایه‌ن حكوومه‌ت قه‌ده‌غه كراوه، دروستكردنی هه‌واڵی فه‌یك له‌سه‌ر ئاین كاردانه‌وه و كاریگه‌ری نابێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی تر به‌مجۆره نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment