میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ به‌هێزترین ئه‌فسه‌رى كازمى له‌ناوبه‌رن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى حوزه‌یران رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، میلیشیاكانى شیعه ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف كردووه كه به به‌رزترین ئه‌فسه‌رى مسته‌فا كازمى داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌جه‌ف گوتوویه‌تى، میلیشیاكانى له نموونه‌ى حزبوڵا و نوجه‌با و عه‌سائیب ده‌یانه‌وێ ته‌نگژه‌ى گرتنى قاسم موسلیح سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌نه هه‌لێك بۆ سزادانى ئه‌بورغیف.
نیگه‌رانى میلیشیاكان له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه له چه‌ند مانگى رابردوودا ئه‌و پیاوه كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمىیه‌وه كراوه‌ته سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى گرتووه و ته‌نانه‌ت له گرتنى به‌رپرسه پله‌باڵه‌كانى شیعه‌یش دوودڵ نه‌بووه.
له راپۆرته‌كه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه ئه‌و میلیشیایانه داواى سه‌رى ئه‌بورغیف ده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا كازمى پێداگریى له پاراستنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ده‌كات و ئه‌مه‌یش وایكردووه میلیشیاكان كازمى تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ى ئه‌بورغیف بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانى به‌كارده‌هێنێ.
كازمى له مانگى ئابى ساڵى رابردوو لیژنه‌یه‌كى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكهێنا، ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت كه به‌رپرسى هه‌واڵگرییه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment