ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی: ئاژانس بە بێ رێککەوتنی ئەتۆمی کوێرێکی سەرگەردانە ئێران

نوچه‌نێت

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وێرای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئاژانس بە بێ رێککەوتنی ئەتۆمی وەک کوێرێکی سەرگەردانە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاوی کردەوە، رافائل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، گوتی: " پێویستە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی ئیمزا بکرێت، چونکە بە پێچەوانەی ئەوە "ئێمە وەک کوێرێکی سەرگەردان دەبین". 
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییە، گوتی: "نا، لە ئێستادا هیچ زانیارییەک ئەوە پشتڕاست ناکاتەوە". 
سەرەڕای ئەوە، گروسی وێرای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیتاندنی یورانیۆم گوتی: "ئەوە بابەتێکی زۆر جدییە. کاتێ بە ڕێژەی ٦٠٪ پیتاندن ئەنجام بدەیت، زۆر لە توانای دروستکردنی بۆمب نزیک دەبیتەوە. لە رووی تەکنیکییەوە ئەوە ناکرێ لە یورانیۆمی پیتیندراو بۆ چەک جیا بکرێتەوە، لە پاڵ ئەوەشدا کاتێ دەبینین ڕێژەی دەستپێڕاگەیشتن و چاودێری ئێمە بەرتەسکتر دەبێتەوە، من نیگەران دەبم".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین