بڕیاردهرى لیژنهى دارایى: كۆبوونهوهمان لهگهڵ وهزیرى دارایى پهیوهندى به دانیشتنهكهى پهرلهمان نییه
لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
له كاتێكدا كه چاوهڕوانى راپۆرتى سێیهمى چاكسازى دهكهن، ئایا دهكرێت بپرسین هەڵسەنگاندتان بۆ راپۆرتی دووەم چۆن بوو؟
سەبارەت بە راپۆرتی دووەم بینیمان هەندێک هەنگاو بە کردەیی هەبوو، بۆئەوەی پرۆسەی چاکسازی جێبەجێ بکرێت. بە تایبەت لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ ، وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوان، چەندین رێکاری ترى حکومەتى هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەرچوو بوو. چونکە وەک دەزانن ئەم راپۆرتە تاکلایەنه نییە ئەمە هەموو وەزارەتەکان و دامودەزگای حکومەت دەگرێتەوە، هەر وەزارتێک تایبەتمەندی و ئیشکالیاتی خۆی هەیە، بە رێگای پرۆسەی چاکسازی چارەسەر دەکرێت.
بۆیە هەر وەزارتێک پێویستی بە پەیڕەو و رێکاری خۆیەتی بۆئەوەی پرۆسهكه جێبەجێ بکات هەنگاوێکی باش نراوه ، راپۆرتی یەکەم تەنیا پەیڕەو و رێنماییەکان بوو لەبەر ئەوەی بە هۆی کەرەنتین و پەتای کۆرۆنا هەم ماوەیەک دامودەزگاکان لە پشوو بوون، هەم ماوەیەکیش ژمارەیەکی زۆر کەم لە فەرمانبەران دەوامیان دەکرد. بەڵام ئێستا هەنگاوی باش نراوە بۆ پرۆسەی چاکسازى، ئێمەش وەک لیژنەی دارایی راپۆرتەکەمان دیراسە کرد دەسخۆشیمان لە حکومەت کرد و لەگەڵ چەند وەزیری پەیوەندیدار كۆبووینهوه، بۆ ئەوەی چەند زانیاری وردتر ههبێت و چاوەرێی دەکەین راپۆرتی سێیەم هەنگاوی باشتر نرا بێت لە لایەن حکومەتهوه.
سهبارهت به مووچه پرسیارێكمان ههیه، جارێكى تر دەنگۆی دواکەوتنی مووچە هەیە ئایا ئەمە هیچ بنەمایەکی هەیە؟
خۆی حکومەتی هەرێمى كوردستان لەچوارچێوەی داهاتەکانی خۆی بڕیاری داوە هەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابین بکات، بۆیە ئەگەر حکومەتی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، حکومەتى ههرێم پابەندە بەو خشتەیەی کە دایناوە کە ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات. بەڵام هەندێجار کێشەی تەکنیکی دەبێت دوا دەکەوێت بەڵام ئەوەی ئێمە زانیاریمان هەبێت حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک مووچە دابین دەکات.
ئامانجی کۆبوونەوەی ئەمرۆ لیژنەکەتان لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی چاکسازی چییە؟
وەک لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری میوانداریی وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی دەکەین، بۆئەوەی بزانین دوا هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم چییە لە مەسەلەی جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی و هەروەها بە کوێ گەیشتووە ئەستهنگهكان چین؟ پێشتر خۆمان لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی و وەزیری شەهیدان و لیژنەی کاروباری پەرلەمان چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامدا لەبەر ئەوەی کە پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە وەزیری دارایی بۆیە بە پێویستمان زانی لەگەڵ وەزیری دارایی دانیشین بە تێروتەسەلی باسی هەنگاوەکانی حکومەت بکەین، کە پرۆسەی چاکسازی و راپۆرتی سێیەم چۆن دەبێت و لە ئێستادا گەیشتونەتە کوێ.
د. رێواز داوای لە حکومەت کرد بوو تا ١٠ ی مانگ وەڵامیان لەسەر کێشەی مووچە هەبێت، ئایا ئەو کۆبوونەوەی ئێوە شوێنگرهوهى دانیشتنى تایبەته لەسەر مووچە یانیش جیایه؟
نەخێر ئەمە جیایە، پەیوەندی بە مەسەلەی دانیشتنی پەرلەمان نییە کە ئەنجام دەدرێت، چونکە لیژنەی دارایی بە شێوازێکی دەوری لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیرەکان کۆ دەبێتەوە، بەڵام بە ئەرکی خۆمان دەزانین، وەک بەرپرسیاریەتیەکیش خۆمان لەگەڵ وەزیری داراییش باسی بودجەو مووچەی هەرێم و ئەو رێکكەوتنەش بکەین کە چۆن لەگەڵ حکومەتی عێراق كراوە چۆن چارەسەر دەکرێت.
ئەوەندەی چاودێریتان کرد بێت کێشەی نەناردنی بودجەی ههرێم له بهغدا چییە؟ چونکە لە راگەیاندن زۆر شتمان گوێ لێدەبێت، راستی مهسهلهكه چییە؟
هەرێم پابەندە بەو رێککەوتنەی کە لەگەڵ بەغدا ئەنجامی داوە و لە بەغداش پشکی هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دراوە، لەڕووی سیاسییەوە پەیوەندییەکی باش هەیە لەنێوان حکومەتی بەغداو حکومەتی هەرێم، هەوڵدەدەن کێشە هەڵواسراوەکان چارەسەر بکەن. ئەوەی ئێمە دەزانین چەند هۆکارێکی تەکنیکی هەیە هەردوو لا هەوڵدەدەن ئەو هۆکارانە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بنێردرێت. واتا وەکو یاسا وەکو نیەتی هەردوولا وەکو دوو حکومەت ئامادەن کە هەماهەنگی بکەن ئامادەن کە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن و پشکی هەرێمی کوردستان بنێردرێ، ئەگەرێکی زۆر زۆر دوورە کە بودجە نەنێردرێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment