وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێم: (375) هەزار تۆن لە جوتیاران وەردەگرین
نوچەنێت:
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، بەغدا ئامادەیە (375) هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان وەربگرێ، بەڕێوەبەرێکى گشتى ئەو وەزارەتەش دەڵێت، سایلۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران ئامادەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی رایگەیاند، لە دواى کۆبوونەوەى هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقى فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بۆ (2021) بەغدا بڕی (375) هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.
دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جووتیارانى کوردستان.
جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، هەفتەى ڕابردوو نرخى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى کوردستانى دیاریکرد، کە گهنمی پله یهك به (470.000)هەزار دینار و پله دوو به (400.000) هەزار دینار، گهنمی پله سێش به (325.000) هەزار دینار له جوتیارانی ههرێمی كوردستان دهكڕدرێتهوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment