سەرۆكی رووسیا لە بڕیارەكانی توركیا نیگەرانە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
رووسيا و ئۆكراينا خاوه‌ن به‌رهه‌مێكى زۆرى دانه‌وێڵه‌ن، ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوەنی ژماریەكی زۆری دانیشتوانن، له‌م دوو وڵاته پێداويستى خۆراكى دانه‌وێڵه‌ى خۆيان ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌هۆى شه‌ڕى رووسيا و ئۆكراينا زۆرێك له وڵاتان تووشى قه‌يرانى خۆراك و برسيه‌تى بوون و رووبه‌ڕووى نائارامى بوونه‌وه، به‌هۆى شه‌ڕى هه‌ردوو وڵات نه‌توانرا له‌كاتى پێويست ئه‌م دانه‌وێڵانه بۆ وڵاتان بگوازرێته‌وه، يه‌كيك له‌م وڵاتانه‌ش به‌تايبه‌ت چين پێداويستيه‌كانى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك دانه‌وێڵه و گەنم و جۆ و گه‌نمه‌شاميان له‌م وڵاتانه هاورده ده‌كرد، به‌هۆى نه‌بوونى دانه‌وێڵه‌ش له زۆربه‌ى وڵاتان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو نرخى ئه‌م به‌هه‌مه له به‌رزبوونه‌وه‌دايه.
توركيا له په‌يوه‌ندييه‌كانى توانى به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئۆكرانيا بكات، هه‌ربۆيه‌ش بۆمايه‌كى كاتى توانى ڕێككه‌وتنى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته واژووبكات و بۆماوه‌يه‌ك جيهان له برسيه‌تى رزگاربكات.
هه‌ربۆيه‌ش ڤلاديمێر پووتين، سه‌رۆكى رووسيا له زۆربه‌ى لێدوانه‌كانى رايگه‌ياندووه هۆكارى په‌سه‌ندكردنى ئه‌م رێككه‌وتنه به‌هۆى ئه‌وه بووه نه‌يتوانييه داواكارى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ڕه‌تبكاته‌وه.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو رووسيا برياريدا له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه و هه‌ڵيوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش نيشانه‌ى پرسيارى له مێشكى زۆرێك له هاووڵاتيان دروستكرد، كه دياره پووتين به هه‌ندێك شت دڵخۆش نييه .
هه‌رچه‌نده رووسيا رايگه‌ياندووه كه هۆكارى بريارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه به‌هۆى ئه‌وه بووه كاريگه‌رى ئه‌رێنى كردۆته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى دانه‌وێڵه‌كانيان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بيربكه‌ينه‌وه ئه‌م هۆكاره راست نييه چونكه ئه‌گه‌ر سه‌يرى ئاستى دورێنه‌وه‌ى گه‌نم بكه‌ين له رووسيا گه‌يشتۆته ئاستێكى پێوانه‌ى هه‌ربۆيه‌ش ئه‌مه هۆكارى تر‌ى له‌پشته.
ئه‌وه‌ى رووسيا پيلانى بۆكردووه له شه‌ڕى ئۆكرانيا سه‌رينه‌گرتووه، پاڵپشتى به‌هێزى ڕۆژئاوا بۆ ئۆكرينا له بواره‌كانى چه‌ك و كه‌ره‌سته و مه‌شقى سه‌ربازى و بۆته هۆكارێك كه ئه‌و شه‌ره‌ى رووسيا ده‌ستي پێ كرد بۆ داگيركردنى ئۆكراينا به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م كۆتاى پێبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هێشتا ئۆكراينا هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات به‌يه‌ك دوو هه‌نگاو ده‌توانێت شه‌ڕ بگوازته‌وه ناو جه‌رگه‌ى رووسيا.
هه‌وڵى ڤاگنه‌ر ئه‌و ڕكخراوه‌ى كه پووتين نه‌يده‌ويست ده‌ستيان پيس كات له‌و وڵاتانه‌ى دامه‌زراندبوون به‌ڵام له كۆتايى ويستيان مۆسكۆ داگير بكه‌ن روخسارى رووسياى تێكدا و ياخيبوون بوو، هه‌ربۆيه‌ش ئه‌م هۆكارانه‌كاريگه‌رييان له برياره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى رێككه‌وتنى دانه‌وێڵه هه‌يه.
به‌ڵام گرينگترين هۆكار ئه‌وه بوو پووتين چاوه‌روانييه‌كانى له توركيا توشى نائومێدييه‌كى گه‌وره‌ى كرد، مۆسكۆ تاوه‌كو ئه‌و دواييانه له هه‌ڵسوكه‌وتى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رازيبوو، هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌توانين بڵێن راده‌به‌ده‌ر مه‌منوون بوو.
هه‌رچه‌نده توركيا و رووسيا به‌تايبه‌ت له سووريا و ليبيا بيروڕاو و سياسه‌تى جياواز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌م ناوچانه به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ مۆسكۆ گرينگ بوو هه‌ڵسوكه‌وتى توركيا بوو له كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
له‌دواى رازيبونى توركيا به ئه‌ندامێتى سويد و فيله‌ندا و كه له‌مه‌وبه‌دوا له‌به‌رده‌ميان هيچ كيشه‌يه‌ك دروستناكات و به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌توركيا بۆ به‌رده‌وامبوونيان له كاره هاوبه‌شه‌كانيان بووه هۆكارى بێ ئومێدبوونى رووسيا.
زۆرێك له کاربەدەستانى مۆسكۆ و به‌تايبه‌ت پووتين پێشنيارى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، توركيا به‌شدارى ناتۆ نه‌كات و ياخود ئه‌و وڵاتانه‌ى نارازين به هه‌ڵوێستى توركيا ناره‌زايى ده‌ڕببرن و توركيا له ناتۆ ده‌ربكه‌ن.
له‌دواى ئه‌وه‌ى توركيا رازيبوو به ئه‌ندامێتى فيله‌ندا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆش ئه‌ندامێتى سويدى په‌سه‌ند كرد، به‌بێ هيچ گومانێك پووتين نارازيبوو به‌م گۆرانكارييه سياسيه‌ى توركيا.
ماوه‌يه‌ك چەند فه‌رمانده‌یەکى ئۆكراينا له توركيا بوون، ساڵى ڕابردوو به‌بيانووى ياساى راده‌ستكردنه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان له‌وانه‌يه ئه‌م كاره‌ى توركياش سه‌رۆكى رووسياى پێی نارازيبووه، هه‌ربۆيه‌ش پێش ماوه‌يه‌كى زۆر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و پووتين راگه‌ياندرابوو به‌ڵام به‌رده‌وام دواده‌خرێت ده‌توانين بڵێين به‌هۆى ئه‌م كێشانه‌وه‌بووه.
ميدياكان به‌تايبه‌ت رۆژنامه‌كانى سه‌ر به ئه‌كپارتى و ئاژانسەکانى هەواڵ باس له‌و پێشهاتانه‌ى سه‌ره‌وه ناكه‌ن كه باسم كردووه به‌خشى وارێك ده‌خه‌ن و بڵاويده‌كه‌نه به هاووڵاتيانی پيشان ده‌ده‌ن كه په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا وه‌ك جارانه.
ئه‌وه‌ى ده‌بينرێت توركيا و رووسيا ماوه‌ى ئه‌و لێك تێگه‌يشتنه و لێك نزيكبوونه‌وه‌يان كۆتايى هاتووه، به‌دڵنيايشه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێكى توركيا ده‌ينێت ده‌زانێت مۆسكۆ چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆده‌كات و چ بريارێك به‌رانبه‌ری ده‌ده‌ن به‌مه‌ش ئه‌نقه‌ره چاوه‌روانى ئه‌وه له مۆسكۆ ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچ رووی نه‌دابێت.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ى من پێم سه‌يره، توركيا چۆن رازيبوه به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا نزيك بۆته‌وه له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه بۆته هۆكارى تێكچوونى په‌يوه‌نديه‌كانيان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، لێره‌دا په‌يوه‌ندى به برياره‌كانى حكوومه‌تى نوێوه هه‌يه به‌تايبه‌ت هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا.
هاكان فيدان يه‌كێكه له‌وانه‌ى زۆر به‌باشى رووسيا و پووتين ده‌ناسێت، هه‌روه‌ها بەڕوونى ده‌زانێ كه مۆسكۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانى فيدان ده‌كات، چونكه ئه‌وانیش ده‌زانن دواى بوونى به وه‌زيرى ده‌ره‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ رۆژئاوا په‌ره‌ى سه‌ندووه.
دوێنێ ئاژانسى يۆرۆنيوز ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكرده‌وه، "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكراينا رايگه‌ياندووه له‌گه‌ڵ كۆمپانياى بايكارى مه‌كينه‌ى توركى رێككه‌وتنێكيان واژوكردووه، به‌مه‌ستى دروستكردنى ناوه‌ندێك بۆ چاككردنه‌وه‌ى فرۆكه بێفرۆكه‌وانييه‌كان له ئۆكراينا." ئه‌مه‌ش پێشهاتێكى گرينگه.
سەرچاوە: t24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment