بایدن بڕیارى راگه‌یاندنى شه‌ڕ له دژى عێراق پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "جه‌زیره" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆشكى سپى ئه‌مریكا له راگه‌یێندراوێك ئاشكراى كردووه، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه بگۆڕێت كه رێگه‌یان به سوپاى ئه‌مریكا داوه له ده‌ره‌وه شه‌ڕ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش له ساڵى 2002 ده‌رچووه كه رێگه‌ى به سوپاى ئه‌مریكا داوه له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن بچێته عێراقه‌وه، ئه‌و بڕیاره له‌و كاته ده‌رچووه كه جۆرج ده‌بڵیو بۆش سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى كۆشكى سپى ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات به گۆڕینى بڕیاره‌كان پاراستنى ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌كانى ده‌ره‌وه زامن بكات، بۆیه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى ساڵى 2002 كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنانه نابێت كه ئێستا له جیهاندا هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، چونكه ده‌توانرێت ئه‌و ئۆپراسیۆنانه به بڕیارێكى تر به‌رده‌وام بن، كه له دواى كاره‌ساته‌كه‌ى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 ده‌رچووه.
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌مه كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه پووچه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ى بڕیارى 2002 دژ به عێراق له كۆنگرێس ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
له ساڵى 2002 ئه‌مریكا بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى شه‌ڕى له دژى عێراق راگه‌یاند، به بیانووى ئه‌وه‌ى رژێمى سه‌دام حوسێن پاڵپشتى له گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى هه‌یه، بۆیه له ئادارى 2003 شه‌ڕ له دژى عێراق ده‌ستیپێكرد و له نۆى نیسانى 2003 رژێمه‌كه رووخا و عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه داگیركرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment