ئێران ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى بۆ عێراق ئاشكرا ناكات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یران سه‌عید خه‌تیب زاده گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى" عێراقى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى بۆ عێراق پشتڕاستكرده‌وه.
نۆى ئه‌م مانگه له سه‌ردانێكى رانه‌گیێندراو ئیسماعیل قائانى گه‌یشته به‌غدا و جگه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانى عێراقیش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و گرژییه سه‌ردانى عێراقى كردووه، كه به‌م دواییه له‌نێوان میلیشیاكان و حكومه‌تى كازمى دروست بووه.
سه‌عید خه‌تیب زاده ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه ده‌كاته‌وه و به‌ڵام ئاماده نییه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاشكرا بكات، خه‌تیب زاده ده‌ڵێ، "ئه‌و سه‌ردانه، سه‌ردانێكى ئاسایییه وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمه‌كان و نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت".
دواى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له سێى كانوونى دووه‌م 2020، قائانى بووه‌ته فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس. تا ئێستا چه‌ندان جار به نهێنى و رانه‌گه‌یێندراو سه‌ردانى عێراقى كردووه و به سه‌ردانه‌كانیشى گومانى له‌لاى ناوه‌نده سیاسى و رۆژنامه‌وانییه‌كان دروست ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment