رووسیا دووبارە کار لە کێڵگە نەوتیەکانی لیبیا دەکاتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای تاتنەفتی رووسی، خواستی خۆی بۆ دووبارە گەڕانەو وکارکردن لە کیڵگە نەوتیەکانی لیبیا دووپاتکردەوە، دوای ئەوەی ئەوەی بارودۆخی ئەمن وئاسایشی ناوچەکانی لیبیا بەرەو باشتر چووە. 

سەرۆکی دەستەی نەوتی لیبیا و وەفدی کۆمپانیای تاتنەفتی رووسیا لە لیبیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا خواستی هەردوو لایەن بۆ دووبارە کارکردنەوەی کۆمپانیاییە رووساییەکە لە کێڵگە نەوتیەکانی لیبیا خرایە روو.

کارەکانی کۆمپانیای تاتنەفت بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و هێرشی گروپە چەکدارەکان لە ساڵی 2013ــــــیەوە وەستا، لە ساڵی 2018 دووبارە کارکردنی لە کیڵگە نەوتیەکانی لیبیا ڕاگەیاند، بەڵام  زێدە بوونی هێرشت گرووپە چەکدارەکانی داعش، ڕێگریەکی زۆری لەبەردەم کارەکانی ئەو کۆمپانیاییە دروستکرد، ئەمەیش بووە هۆی کەمبوونەوەی کارکردنی کۆمپانیاییە بیانیەکان بە گشتی و ڕووسیاییەکان بە تایبەتی.

مێژووی کارکردنی کۆمپانیای تاتنەفت لە لیبیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005، ئەو کاتە کۆمپانیای تاتنەفت لە نێو 48 کۆمپانیای بیانی، ڕێککەوتنێکی 30ساڵەی لەگەڵ حکوومەتی لیبیا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە واژوو کرد. ، ئەو ڕێککەوتنەی ڕووسیا لە لیبیام تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ( غدامس وسرت). هاوکات  ئەو کێڵگانەی کە تاتنەفت دەیەوێت کاری بەرهەمهێنانیان لێ بکات،  بە سێ یەم گەورەترین کێڵگەکانی لیبیا دادەنرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین