حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێى بودجه‌ى هه‌رێم ده‌كات
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یران فه‌رمانگه‌ى میدیا وزانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا له ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى رابردوودا ره‌شنووسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه چوار مانگه دواكه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، "هۆكاره‌كه ئه‌وه بوو چاوەڕێی پەسندکردنی بودجە بوون لە عێراق، دوای ئەوەی بودجە پەسند کرا چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد ئایا حکومەتی بەغدا تا چەند پابەند دەبێت کە ئەو بودجەیە بنێرێت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لەوە دڵنیا بێت کە ئایا بودجەی ٢٠٢١ هەرێمى كوردستان لە چوارچێوەی داهاتەکانی خۆمان دەبێت یاخود بەگوێرەی ئەو بەشەیش دەبێت کە لە بەغداوە دێت".
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ره‌شنووسى بودجه‌كه ته‌واو ئاماده‌یه، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین گوتى، "ئێستا هەموو وەزارەتەکان وردبینی وخەرجیات و ئیدارەدانی خۆیان ئاراستە کردووە، تەنیا ماوە لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی لەسەر بکرێت، دوو کۆبوونەوە کراوە، ره‌شنووسه‌كه‌یش ئامادەیە، تەنیا ماوە ئەنجومەنی وەزیران پەسندی بکات و سەرۆکی حکومەت ئاراستەی بکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment