بۆ هه‌رزانكردنى دۆلار حكومه‌تى عێراق بڕیارێك ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یران محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى"عێراقى ئاشكراى كردووه، حكومه‌ت بڕیارێكى نوێى ده‌ركردووه، بۆئه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌و ئاسته دابه‌زێنێ كه له بازاڕه‌كان هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "حكومه‌ت بڕیارى داوه بانكى ناوه‌ندى دۆلار به نرخى فه‌رمى به‌و كه‌سانه بدات كه بۆ چاره‌سه‌رى و خوێندن ده‌چنه ده‌ره‌وه، واته نرخى 100 دۆلار به 145 هه‌زار دینار ده‌بێت".
دواتر گرنگى ئه‌و بڕیاره‌یش روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى دۆلار له ده‌ستى خاوه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌ربچێت و راسته‌وخۆ به هاووڵاتیان بدرێت".
محه‌مه‌د شه‌به‌كى پێیوایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى عێراق وا ده‌كات كه‌مێك نرخى دۆلار دابه‌زێت.
پێشتر به بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانى دارایى عێراق، نرخى دۆلار له 120 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رزكرایه‌وه، كه‌چى له چه‌ند رۆژى رابردوودا نرخى 100 دۆلار بۆ سه‌رووى 150 هه‌زار دۆلار به‌رز بووه‌وه. ئه‌مڕۆیش به 149 هه‌زار و 300 دینار بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment