"هه‌وڵى هێرشێكى مووشه‌كى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان پووچه‌ڵ كرایه‌وه"
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یران رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌كانه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه. به‌رپرسێكى حكومى له پارێزگاى مووسڵ به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
دوێنێ له گوندى علكانه‌ى باشوورى شارۆچكه‌ى ره‌بیعه و رۆژئاواى مووسڵ، هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج مووشه‌كى جۆرى گراد داگرتووه كه مه‌وداى 40 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، پێنج سه‌كۆى ئاماده‌كراویشیان له‌گه‌ڵ بووه. مووشه‌كه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبیلێكى حه‌شدى شه‌عبى گیراون.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ڵێ، "كاتێك سوپا و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ئۆتۆمبیله‌كه چه‌كداره سه‌رنشینه‌كانى ئۆتۆمبیله‌كه رایانكردووه".
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مه‌ترسى ئه‌وه هه‌بووه ئامانجى ئه‌و ئۆتۆمبیل هه‌رێمى كوردستان بێت بۆئه‌وه‌ى هێرشه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، چونكه بوونى ئه‌و ئۆتۆمبیله له‌و ناوچه دووره ده‌سته‌ى نزیك له سنوورى سووریا بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه تووند نییه. چه‌كداره‌كانى حه‌شد ویستوویانه له‌وێوه بێنه ناو سنوورى هه‌رێمى كوردستان.
محه‌مه‌د حه‌دیدى كه به‌رپرسێكى ئه‌منى خانه‌نیشنكراوه له شارى مووسڵ، وه‌ك شاره‌زایه‌كى ئه‌منى قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ئۆتۆمبیله له شوێنێك گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ى خاڵێك له‌ناو هه‌رێمى كوردستان بكاته ئامانج.
حه‌دیدى ده‌شڵێ، "دواى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر ئاسایشى ناوچه‌كانى زومار و مه‌خموور و پردێ تووند كراوه، بۆیه چه‌كداره‌كان بۆ فریودان به‌م رێگه‌یه سووڕاونه‌ته‌وه، تا جارێكى تر بێنه‌وه نزیك سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
له‌كۆتایى قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه ئه‌منییه ده‌ڵێ، "بوونى سه‌كۆى ئاماده‌كراو گریمانه‌كردنى ئه‌وه‌ى ئه‌وان بازرگان بن به دوور ده‌خاته‌وه" حه‌دیدى سه‌رسووڕمانى خۆیشى له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌رده‌بڕێ كه گوتوویه‌تى، "چه‌كداره‌كان رایانكردووه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment