له كه‌ركووك 10 تیرۆریستى داعش گیران
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یران ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (واع) گرتنى 10 تیرۆریستى بڵاوكردووه‌ته‌وه. له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق كراوه كه گوتوویه‌تى، "به‌گوێره‌ى زانیارى وردى هه‌واڵگرى تیمه‌كانى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق توانیان 10 تیرۆریستى داواكراو به‌گوێره‌ى ماده‌ى چوارى تیرۆر بگرن، كه وه‌ك شانه‌ى خه‌وتوو له كه‌ركووك كاریان كردووه".
له راگه‌یێندراوه‌كه روونكراوه‌ته‌وه هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه پاڵپشتیان بۆ داعش كۆكردنه‌وه و هه‌ندێكى تریش وه‌ك چه‌كدار له ناوچه‌ى كه‌ركووك كارى تاوانیان كردووه.
دووپاتی ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، وته سه‌ره‌تاییه‌كانیان وه‌رگیراوه و دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه.
حكومه‌تى عێراق له‌كۆتایى ساڵى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى تا ئێستا چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق خه‌ریكى تاوانن، به تایبه‌تى له كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نبار.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment