بەهۆى تەقینەوەیەک (20) کەس لە ئەفغانستان کوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

لە ئەنجامى تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک (20) كەس کوژران و (12) برينداريش بوون، دەسەڵاتى تاڵیبان رێکخراوى تیرۆرستى داعش تۆمەتبار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21 / ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، تەقینەوەیەک لە بانکێکى کابول روویدا بەهۆیەوە (20) كەس کوژران و (12) كەس بریندار بوون.

ئینعاموڵا سەمنغانى، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و کلتوورى لە ویلایەتى قەندەهار جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هاووڵاتیمان لەو شوێنە بۆ وەرگرتنى مووچەیان کۆدەبنەوە، جەختى لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو کەسانەى بوونەتە قوربانى کەسانى سڤیلین.

لەدواى تەقینەوەکە دەسەڵاتدارانى تاڵیبان دەورى ناوچەکەیان گرت و رێگەیان نەدا لەو ناوچەیە نزیک ببنەوە، بەگوێرەى پەیامنێرى فرانس پرێس هەندێک لەو کەسانەى برینداربوونە وەک ئەوەبوون هۆشیان لەدەست دابێت.

لەسەرەتاى مانگى رەمەزانەوە چەندین تەقینەوە لە ئەفغانستان روویداوە، بەڵام بەرپرسانى بزووتنەوەى تاڵیبان تەنیا چەند تەقینەوەیەکیان پشتڕاستکردۆتەوە.

قەندەهار بە شوێنى سەرەکى بزووتنەوەى تاڵیبان دادەندرێت و هیبەتوڵا ئاخوند زادە، بەرپرسى باڵاى ئەو بزووتنەوەیە لەو ویلایتە نیشتەجێیە.

لەدواى گەڕانەوەى بزووتنەوەى تاڵیبان بۆ ناو ئەفغانستان لە (2021) و دەرچوونى هێزەکانى ئەمەریکا لەو وڵاتە، تەقینەوەکان بە شێوەیەکى بەرچاو کەمى کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا گرووپە چەکدارەکان بە تایبەتیش رێکخراوى تیرۆستى داعش هەڕەشەن بۆ سەر ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین