هاووڵاتیانى ئێزیدى داواى یاسایى لەسەر کۆمپانیەکى فەرەنسى تۆمار دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سەدان هاووڵاتى ئێزیدى لە ئەمەریکا داوایەکى یاساییان لە دژى کۆمپانیاى لافارجى فەرنسى تۆمارکرد، داواى قەرەبوو لە کۆمپانیاکە دەکەن، بە تۆمەتى هاوکارى دارایى بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش.

ئەمڕۆ هەینى (15/ كانوونى يەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، ژمارەیەک هاووڵاتى ئەمەریکى داواى یاساییان لەسەر کۆمپانیاى لافارج تۆمارکردووە، ئەمەل کلۆنى، پارێزى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ و لى ولۆسکى، دیپلۆماتکارى پێشووى ئەمەریکى و نادیە موراد پاڵپشت و نوێنەرایەتى ئەو کەسانە دەکەن.

ئەو داوایە ئاراستەى دادگاى باڵاى ئەمەریکا لە نیویۆرک کراوە، کە ئەو کۆمپانیایە هاوکارى چەکدارانى داعشى کردووە و پەیوەندى بازرگانی لەگەڵیان هەبوو، بۆیە پێویستە قەرەبووى ئەو کەسانە بکاتەوە کە لە دەست تاوانەکانى ئەو رێکخراوە دەربازیان بووە.

مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو کۆمپانیاکە داناى بە تۆمەتى هاوکارى ئەو رێکخراوە دانا، ئەوەش بۆ ئەوە بووە تاوەکوو بتوانێت کارەکانى لە سووریا بەردەوامى پێ بدات، لە بەرانبەردا بەتاوانی هاوكاریكردنی داعش كۆمپانیای لافارجی فەرەنسی بەبڕی (778) ملیۆن دۆلار سزای دا.

ئەمەل کلۆنى ئاماژە بەوە دەکات، مایەى شۆکە کۆمپانیەک کە لە جیهان پێشەنگ بێت لەگەڵ داعش کار بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە هاووڵاتى سڤیلى ئەمەریکى لە سێدارەدەدا و ئێزدییەکانى جینۆساید دەکرد.

کۆمپانیاى لافارج کۆمپانیەکى فەرەنسییە لە ساڵانى سەردەمى داعش لە ناوچەکانى موسڵ و رەقە، پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ ئەو رێکخراوە هەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین