مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مووشه‌كێك ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئه‌مریكى له‌ رۆژئاواى عێراق كرا و شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ده‌ڵێ، "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌  پارێزگاى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق كرا، به‌ڵام تا ئێستا باسى زیانه‌كانى ئه‌م هێرشه‌ نه‌كراوه‌.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى كورتى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ داوه‌، تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ مووشه‌كێكى جۆرى كاتیوشا ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌ هیچ زیانێكى ئه‌وتۆى نییه‌ كه‌ باس بكرێت.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى باس له‌وه‌ ده‌كات مووشه‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى به‌غدادى ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كراوه‌.

ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌رده‌وام هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌مریكا میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران له‌و  هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دوو ساڵى رابردوودا  ژماره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ زیاتر له‌ 300 هێرشى جۆراوجۆر بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین