لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى عێراق له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 22 ى حوزه‌یران لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى توركیا و بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 22ى حوزه‌یران لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى سێ دۆسیه‌ى گرنگ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان له‌شكركێشییه‌كانى توركیایه‌، دووه‌میان بوونى هێزى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بیانووى داوه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانى توركیا، سێیه‌م چۆنیه‌تى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و سنوورانه‌یه‌.

ناسر هه‌ركى باس له‌وه‌ ده‌كات بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و سێ دۆسیه‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت راپۆرتێكى پڕ ورده‌كارى ئاماده‌ بكرێت و ئاڵنگاری و چاره‌سه‌رییه‌كانى تێدا بخرێته‌ڕوو.

ماوه‌ى ساڵێكه‌ به‌ بیانووى بوونى په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌كانى توركیا چه‌ندان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ئه‌نجام داوه‌ و زیانێكى زۆریان به‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین