ئەمریکا وادەی گەڕانەوەی باڵیۆزەکەی بۆ مۆسکۆ دیاری دەکات
نوچهنێت
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە باڵیۆزی ئەمریکا لە رووسیا ئەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە مۆسکۆ و دەست دەکاتەوە بە کارە ئاساییەکانی.
بەپێی هەواڵی رۆیتەرز لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی بەرپرسە ئەمریکییەکە خۆشحاڵی دەربڕیوە بە بڕیاری گەڕانەوەی باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ.
گەڕانەوەی باڵیۆزانی هەردوو وڵات و دەستبەکاربوونەوەیان، بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لە لووتکەی جنێڤ کە هەفتەی رابردوو هەردووکیانی کۆکردەوە.
پێشووتر وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو کە باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریکا کۆتایی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ واشنتن و دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
بەر لەوەش سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاندبوو کە بابەتی گەڕانەوەی باڵیۆزی رووسیا بۆ واشنتن پەیوەندە بە رادەی ئامادەیی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا.
.jpg)


.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment