عێراق شه‌پۆلى سێیه‌مى تووشبوون به‌ كۆرۆناى راگه‌یاند تەندرووستی

نوچه‌نێت

سه‌یف به‌در گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق شه‌پۆلى سێیه‌مى تووشبوون به‌ كۆرۆناى راگه‌یاند، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ یه‌كه‌م و دووه‌م ترسناكتره‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یران سه‌یف به‌در گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكى نوێى كۆرۆنا عێراقى گرتووه‌ته‌ كه‌ له‌ دوو شه‌پۆله‌كه‌ى تر تووندتر و ترسناكتره‌.

سه‌یف دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌وڵ ده‌دات له‌ رێگه‌ى زیادكردنى پێدانى ڤاكسین و هۆشدارییدان به‌ به‌ستنى ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆپارێزیی، رووبه‌ڕووى شه‌پۆله‌كه‌ ببێته‌وه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق داواش له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات هۆشدارى بده‌نه‌ خه‌ڵك.

له‌ مانگى شوباتى  2020 یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كرا كه‌ قوتابییه‌كى حه‌وزه‌ى عیلمى نه‌جه‌ف بوو به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى بوو. ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ملیۆنێك و 316 هه‌زار و 418 كه‌س، 17 هه‌زار و 33 كه‌س به‌ڤایرۆسه‌كه‌ مردوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین