ئێران به‌ شه‌پۆلى پێنجه‌مى كۆرۆنا گه‌یشت ئێران

نوچه‌نێت

نادر تەوەکولی، یاریدەدەری بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای تاران رایگەیاند، لە ١٠ رۆژی رابردوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاران، ١٠٪ زیادی کردووە و بە گشتیی حه‌وت هەزار و ١٠٠ کەس سەردانی بنکەکانی تەندروستییان کردووە.

رۆژی چوارشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، نادر تەوەکۆلی، یاریدەدەری بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای تاران، لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" رایگەیاند، لە شاری تاران رۆژانە زیاتر لە هه‌زار تووشبوو لە نەخۆشخانەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەمێننەوە و ئەوە خۆی زەنگی مەترسییە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەوە یەکەم جارە ژمارەی ئەو تووشبووانەی بۆ وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە، ئەوەندە بەرز دەبنەوە.

تەوەکولی سەبارەت بە جۆری "دلتا"ی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتی: "مەخابن ئێستا لە شارەکانی زاهدان و سیستان و بەلووچستان بڵاو بووەتەوە و پێدەچێت لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران پەرەی سەندبێت".

یاریدەدەری بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەبارەت بە دۆخی تاران گوتی: "بەداخەوە، هەم گەشتە ئاسمانییەکان و هەم هاتوچۆی گەشتیاران بەردەوامە، بۆیە بەم زووانە ژمارەی تووشبووان پەرەدەستێنێ، پێویستە ئاماژە بەو خاڵە بکەم، شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە تاران دەستی پێکردووە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین