سعوودیە پرۆژەیەکی 50 ملیاری دۆلار بۆ بەستنەوەی دوو دەریا ڕاگەیاند ئابووری جیهان
وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی سعوودیە پرۆژەیەکی بۆ بەستنەوە و گواستنەوەی دەریایی عەرەبی و دەریایی سوور بە بڕی 50 ملیار دۆلار راگەیاند

نوچەنێت

سعوودیە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆژەی بەستنەوەی کەناڵی دەریایی دەستپێکردەوە، کە ئامانج لێی بەستنەوەی کەنداوی عەرەبییە بە دەریای سوور و جێگرتنەوەی ڕێرەوەکانی گەرووی هورمزە بۆ گەیشتن بە بازارەکانی جیهان، ئەمەیش دەبێتە کەناڵێکی گەورەی سعوودیە بۆ گواستنەوەی نەوتی وڵاتەکی بۆ جیهان، بێ ئەوەی بە گەرووی هورمز تێپەربێت.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن صالح بن ناصر الجاسر، ناوەڕۆکی پرۆژە ستراتیژیەکەی سعوودیەی بە بڕی 50 ملیار دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاند و دیدگای وڵاتەکە و ئامانجی پرۆژەکەی خستەڕوو و دووپاتیکردەوە کە پرۆژەی گەیاندنی سنوورەکانی کەنداوی عەرەبی بە سنوورەکانی دەریایی سوور، چەندین سوودی لە بوارەکانی نەوت و نا نەوتی و بوارەکانی گواستنەوە وگەیاندن و گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری سعوودیە و ناوچەکە دەبێت. لە ئەمجامدا دوای ئەو پرۆژەیە، پێگەی وڵاتی سعوودیە گرنگیەکی زیاتری دەبێت.

 صالح بن ناصر الجاسر وتیشی" پرۆژەکە دەبیتە هۆی بەیەکبەستنەوەی ڕێگای وشکانی ڕۆژهەڵاتی سعوودیە بە بەشی ڕۆژئاواییەکەی، ئەمەیش دەبیتە هۆی خوڵقاندنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ و بەرهەمدار، لەوانە: کەمکردنەوەی ئاستی گیانلەدەستدان بە رێژەی ٪52 لە رێگەی هاتووچۆی دانیشتوانی سعوودیە لە شارە جودایەکانی هاوسنووری ئەو پرۆژەیە، هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی بەکاربردنی وزە لە لایان بەکاربەرانی سعوودیە بە رێژەی ٪25 و زیادکردنی سەرجەمی گەشتەکانی سعوودیە بەریژەی ٪15.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە، پرۆژەی پردی وشکانی درێژییەکەی 1300 کیلۆمەترە و سەرجەمی تێچووەکەی زێدەتر لە 50 ملیار دۆلارە، دەبێتە هۆی بەیەکبەستنەوەی کەنارەکانی کەنداوی عەرەبی بە کەنارەکانی دەریایی سوور لە رێگەی هێڵی ئاسنیەوە. هەروەها رایگەیاند، کە پرۆژەکە لە لایان کۆمپانیاییەکی چینی کاری جێبەجێکردنی بۆ دەکرێت و کۆی دووری و کاتی گواستنەوەکان بە 72 کاتژمێر کەمدەکاتەوە، دوا ویستەگی ئەم پرۆژەیە دەریای سوور دەبێت، کە خاوەن پێگەیەکی جیهانییە بۆ گەیشتن بە بازارەکانی جیهان.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین