زنجیره‌یه‌ك هێرشى داعش له‌ رووسیا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى رووسى رایگه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك هێرشى تیرۆریستییان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانى مۆسكۆ و ئه‌ستراخان و كباردینۆ- بلقاریا ئه‌نجام دراون و ده‌ركه‌وتووه‌ شانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌پشت هێرشه‌كانه‌وه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ته‌مووز، ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى رووسى له‌ راگه‌یێندراوێكدا چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ ئاشكرا كردووه‌، كه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سه‌ر چه‌ند شارێكى رووسیا ئه‌نجامى داون.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ شه‌ش تیرۆریستى داعش كوژراون و دووانى تریش گیراون. وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت هێرشه‌كانى له‌ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجام دراون، پێشتر هه‌واڵگرى رووسیا هه‌ندێك زانیارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌زگاى ئاسایش ورده‌كارییه‌كانيان ئاشكرا ده‌كات.

راگه‌یێندراوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "زنجیره‌یه‌ك كارى تیرۆریستى كه‌ بۆ هاوینى 2021 له‌لایه‌ن شانه‌ نهێنیه‌كانى سه‌ر به‌ داعش پیلانیان بۆ دانراوه‌، تا له‌ رووسیا ئه‌نجام بدرێن، پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامى هه‌ندێك رێكارى توانراوه‌ شه‌ش تاوانبار بكوژرێن و دووانى تریش بریندارن".

ده‌زگاى ئاسایشى رووسیا روونى ده‌كاته‌وه‌، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو یه‌كێك له‌ تیرۆریستانى داعش ئاماده‌كاریى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شوێنێكى قه‌ره‌باڵغى مۆسكۆ بۆمبێك بته‌قێنێته‌وه‌، كه‌چى ده‌ستگیركراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین