دوایین زانیارى له‌سه‌ر مووچه‌ى مامۆستایان
سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌مووز مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت سه‌باره‌ت به مووچه‌ى مامۆستایان گوتى، "ئێمه یه‌ك دوو رۆژه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌واڵێكى راست سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته نییه. چونكه له مانگه‌كانى رابردوو لیستى مووچه به ئاشكرا راده‌گه‌یێندرا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م مانگه وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێـت و هه‌ر وه‌زاره‌تێكيش دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ".
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت له‌وه‌ى پابه‌ند نه‌بووه به‌و به‌ڵێنه‌ى خۆى كه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات و ده‌شڵێ، "ده‌بووایه وه‌ك مانگه‌كانى تر وه‌زاره‌تى دارایى لیستى بڵاوبكردایه‌وه". عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان گوتى، “ئه‌مه نیگه‌رانى زۆرى بۆ ئێمه دروست كردووه، پێمانوایه حكومه‌ت ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه داویه‌تى بۆ دابه‌شكردنى مووچه 30 رۆژ جارێك بێت، نه‌یبردووه‌ته‌سه‌ر. دڵنیا نیین له‌وه‌ى چوارشه‌ممه مووچه بدرێت، چونكه ناكرێت به‌مشێوه‌یه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێـت، ئه‌مه مووچه نییه ئازاردانى خه‌ڵكه”.
هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ بڵاویان كردووه‌ته‌وه سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌چى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان بۆ نوچه‌نێت گوتى،" تاكو ئێستا هه‌واڵى راستییان به ئێمه نه‌داوه، ئه‌وه هه‌واڵانه له‌سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بۆیه سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراو وه‌زاره‌تى داراییه و پێویسته وه‌ك مانگه‌كانى رابردوو خشته رابگه‌ینێ".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى له لێدوانێكى كورت بۆ نوچه‌نێت گوتى، "رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment