به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا
نوچه‌نێت
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆ ماڵپه‌رێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كه‌ن شه‌وى رابردوو، به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان (درۆن) هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق و سیسته‌مى به‌رگى سیرام له باڵیۆزخانه‌كه توانیویه‌تى فڕۆكه‌كه بخاته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، به‌ڵام سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى سیرام CRAM توانیویه‌تى فڕۆكه‌كه بخاته خواره‌وه.
جگه له‌و زانیارییانه تا ئێستا به فه‌رمى ئه‌مریكا و عێراق هیچ زانیارییه‌كى تریان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه میلیشیاكانى شیعه‌ى عێراق شێوازى هێرشه‌كانیان گۆڕیوه، له زۆربه‌ى هێرشه‌كان فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمانییانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له دوو ساڵى رابردوودا زیاتر له 300 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment