ساڵێكه كازمى ناتوانێ بكوژى هاوڕێیه‌كه‌ى بدۆزێته‌وه
نوچه‌نێت
شه‌شى ته‌مووزى ساڵى رابردوو هیشام هاشمى توێژه‌ر و شاره‌زا له گرووپه تیرۆریستییه‌كان، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى زه‌یونه‌ى به‌غدا كوژرا. كوشتنى هاشمى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان هه‌بوو، چونكه ئه‌و پیاوه یه‌كێك بوو له توێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى عێراق له‌بوارى گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان و تیرۆریستان.
مسته‌فا كازمى كه هاوڕێیه‌كى نزیكى هاشمى بوو، سه‌ردانى ماڵه‌كه‌ى هاشمى كرد و به‌ڵێنى دا به زووترین كات بكوژانى هاشمى بدۆزێته‌وه و به دادگایان بدات، كه‌چى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌مووز ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنى هاشمى تێده‌په‌ڕێت، هیچ زانیارییه‌كى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، كه هاشمیان تیرۆر كرد.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات له مانگى كانوونى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر"ى رابردوو ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ كه ئه‌و كات گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراقى بوو، له لێدوانێكیدا ئاشكراى كرد به‌هۆى دوو ماتۆڕه‌وه بكوژانى هاشمیان ناسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كراون.
حارس هاشمى براى هیشام هاشمى له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تى عێراق دووپاتى له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌ره‌وپێشچوون له دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وان وه‌ك كه‌سوكارى هاشمى له هیچ شتێك ئاگادار نیین.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌هۆى كوشتنى هاشمى و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانى تره‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند ده‌بێته‌وه، ره‌عد ده‌هلكى په‌رله‌مانتارى سوننه و غه‌یس ته‌میمى رۆژنامه‌نووس كه هاوڕێى هاشمى بوو، هه‌ردووكیان بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید دووپات ده‌كه‌نه‌وه كازمى ده‌زانێ كێ بكوژى هاشمییه، به‌ڵام له ئێستادا بوێریى نییه دۆسییه‌كه بكاته‌وه.
هیشام هاشمى له ساڵى 1973 له‌دایكبووه و له شه‌شى ته‌مووزى 2020 تیرۆر كرا. وه‌ك توێژه‌ر و شاره‌زاییه‌كى ستراتیژى و ئه‌منى عێراقى ناسرا بوو، له دوایین لێدوان و نووسینه‌كانى چه‌ندان نهێنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا كرد و بۆیه دواى چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌كردن لێى، تیرۆر كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment