ده‌نگۆى كاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق نوێ ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى به تویتێك كردووه كه له‌لایه‌ن فایه‌ق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه، حكومه‌تى داهاتووى عێراق بۆ ره‌وتى سه‌در بێت و جه‌عفه‌ر سه‌دریش سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه ده‌بێت.
پێشتر چه‌ندان جار به‌رپرسانى سه‌در به خودى موقته‌دا سه‌دریشه‌وه، دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام باسى هیچ كاندیدێكیان نه‌كردووه.
محه‌مه‌د رشك سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هێشتا زووه باس له كاندیده‌كانى ره‌وتى سه‌در بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌تى ناكاته‌وه كه جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكرێت و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى من و ناسینى من بۆ جه‌عفه‌ر سه‌در، ئه‌و پیاوه كه زۆر مه‌ینه‌تى به‌ده‌ست سه‌دامه‌وه بینیوه، ئه‌گه‌ر راسپێردرا و راسپاردنه‌كه‌یش ڕه‌وا بوو ئه‌و لارى له بابه‌ته‌كه نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپشك بكرێت ئه‌وا ره‌تى ده‌كاته‌وه".
به‌ر له دانانى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له تشرینى دووه‌مى 2018 جارێكى تر باس له كاندیدبوونى جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق كرابوو.
جه‌عفه‌ر سه‌در كێیه؟
جه‌عفه‌ر سه‌در كه له ساڵى 1970 له نه‌جه‌ف له‌دایكبووه، كوڕى محه‌مه‌د باقر سه‌در دامه‌زرێنه‌رى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامییه كه یه‌كێكه له كۆنترین حزبى ئیسلامى شیعه له عێراق. جه‌عفه‌ر جیا له‌وه‌ى ده‌بێته كوڕه ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در، خوشكه‌كه‌شى هاوسه‌رى سه‌دره.
ئێستا باڵیۆزى عێراقه له له‌نده‌ن و پێشتریش كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى هه‌بووه له‌وانه راوێژكارى سه‌رۆك كۆمار بووه و په‌رله‌مانتار بووه و چه‌ند به‌رپرسیارێتییه‌كى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هه‌بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment