دوو وه‌زاره‌تى عێراق هه‌ن كه‌س خۆیان لێ ناكات به خاوه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌وتى ته‌مووز رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى حكومه‌ت به وه‌كاله‌ت ده‌كات، كه له چه‌ند حكومه‌تى رابردووى عێراقدا به زه‌قى هه‌بووه، به دووریش نازانرێت له‌م كاته‌دا له حكومه‌تى مسته‌فا كازمیش به تووندى ده‌ربكه‌وێته‌وه.
وه‌ك نموونه‌یه‌ك راپۆرته‌كه باس له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌كات، كه یه‌كه‌میان وه‌زیره‌كه‌ى به‌هۆى سووتاندنى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌غدا له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه و ئه‌ویتریشیان كه وه‌زیرى كاره‌بایه به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م دوو پۆسته له‌سه‌ر ره‌وتى سه‌دره‌وه حیساب ده‌كرێن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر دۆسیه "ته‌ندروستى و كاره‌با" قه‌یرانێكى زۆریان تێدایه، بۆیه ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات وا ده‌ربخات ئه‌م دوو پۆسته بۆ ئه‌و نییه.
چاودێرانى سیاسى له راپۆرته‌كه قسه‌یان كردووه و به دوورى ده‌زانن له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا مسته‌فا كازمى بتوانێ ئه‌م دوو پۆسته پڕ بكاته‌وه، چونكه له لایه‌ك كه‌س بوێريى ئه‌وه‌ى نییه خۆى له‌م دوو دۆسیه نزیك بكاته‌وه و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته ململانێى حزبایه‌تى.
بۆیه باس له‌وه ده‌كرێت كازمى سه‌ره‌تا بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه هه‌ر له‌ناو خودى وه‌زاره‌ته‌كان وه‌زیرێك له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان دابنێ، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و بژارده‌یه‌یش گونجاو نییه چونكه پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كانیش كه‌وتوونه‌ته پشكپشكێنى سیاسییه‌وه، بۆیه به ناچاريى دوو وه‌زاره‌تى گرنگى عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment