هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌مووز شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه، به سێ مووشه‌كى كاتیوشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
راگه‌یێندراوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له كاتژمێر دووى به‌ره‌به‌یان بووه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك باره‌گاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئه‌ویتریان له گۆڕه‌پانێك و كه‌چى مووشه‌كى سێیه‌م به‌ر گه‌ڕه‌كێك كه‌وتووه و زیانى به ئۆتۆمبیلى هاووڵاتیان گه‌یاندووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى باسى له هیچ زیانێكى گیانى نه‌كردووه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر بنكه‌ى هاوپه‌یمانان و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانى حكومه‌تى عێراق زیادى كردووه، دوێنێ به 14 مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له شارى ئه‌نبار و پێشتریش ئێواره‌ى سێشه‌ممه به درۆن هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڵام هیچیان زیانی گیانیان نه‌بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment