هایدرۆجینی سەوز و پلانی یەکێتی ئەورووپا بۆ داهاتووی وزە ئابووری جیهان
خەسڵەتە زانستی و و بازاڕیەکانی هازی هایدرۆجینی سەوز، پاڵنەری سەرەکین لە بەردەم وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەرهەمهێنان و بەکاربردنی وزەی هایدرۆجینی لە دەییەکانی داهاتوودا.

نوچەنێت

پرۆژە وەبەرهێنەرەکانی هایدرۆجینی سەوز، بە پلانی سەرەکی زۆرێک لە حکوومەتەکانی جیهان دادەنرێت، ئەمەیش هۆکارە لە پارەدارکردنی چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی هایدرۆجینی سەوز، لە پێناو کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی دژی ژینگە.

لەو بارەیەوە سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی Agora Energiewende،  راوژێکاری ئیداری ئەمریکا غاید هاوس، توێژینەوەیەکی هاوبەشیان  بڵاو کردەوە . لە توێژینەوەکەدا 5 سیاسەتی گونجاو و پێوسیت بۆ نرخی بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی سەوز خراوەتە روو، و وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ کێبرکێی نرخی ئەو جۆرەی وزەی پێناس دەکرێن، بەجۆرێک وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی هایدرۆجینی پێوسیتی بە زێدەتر لە 11.8 بۆ 28.4 ملیار دۆلاری ساڵانەیە.

هاوکات گەیشتنی نرخی کاربۆنی بەرهەمهێنراوی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ 59 دۆلار بۆ هەر تۆنێک، پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ پەیرەوکردنی سیاسەتی بەکاربردنی وزەی هایدرۆجینی پاک لە لایان وڵاتانای ئەوروووپیەوە.

بەرێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندە توێژینەوە ئەڵمانییەکە، باتریک گریشن، لە بارەی دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەڵێت" هایدرۆجینی بەرهەمهێنراو لە چوارچێوەی وزەی جێگرەوە، نابێتە ڕکابەری  وزەی کاربۆنی لە رووی تێچووی بەرهەمهێنانەوە، تەنانەت ئەگەر نرخی یەک تۆنی وزەی کاربۆنی بگات بە 118 بۆ 236 دۆلار.

هەروەها پاتریک دووپاتی کردەوە، لە یەکێك لە دەرئەنجامەکانی توێژینوەکانمان گەیشتوون بەو ئەنجامەی لە داهاتوودا دەکرێت پشت بە بەکاربردنی وزەی هایدرۆڤینی ببەستین لە بوارەکانی فرۆکەوانی، بە دابینکردنی وێستگەی تایبەت بە دابینکردنی وزەی هایدرۆجینی، ئەمەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی خواستی بەرچاو بۆ وزەی سەوز، بەراورد بە وزەی کاربۆنی. ئەو بەرپرسە ئەڵمانیە چەند هۆکاری پشت زیادبوونی خواستی وڵاتە ئەورووپیەکانی بۆ گازی هایدرۆجینی ئاشکرا دەکات، لەوانە:

  • وزەی هایدرۆجینی سەوز، سەرچاوەیەکی کیمیای گرنگ و بەردەستە بەراورد بە جۆرەکانی تر وزە.
  • هەرچەندە شێواز و ڕێکارەکانی بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوز لە رووی ئابووریەوە ئاسان نین، بەڵام دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ وزەی کاربۆنی و ڕکابەری بۆ ئوتومبێلە کارەبایەکان بکات ، لە پێناو پاراستنی ژینگەی گۆی زەوی.
  • هاوکاری بەشێک لە کۆمپانیایە پیشەسازییە گەورەکانی دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن.
  • فاکتەرێکی گرنگە بۆ عەمبارکردنی وزە و کەمکردنەوەی بەکاربردنی ماددەی پلاستیک.
  • پێشبینی دەکرێت تێچووەکانی بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوز بە ریژەی ٪40 لە ساڵی 2025 و بەریأەی ٪60 لە 2040ـــدا دابەزین بە خۆیەوە ببیینێت.

تایبەتمەندیەکانی  گازی هایدرۆجینی سەوز، هاندەری سەرەکین لە بەردەم  کرانەوەی دەرگا بۆ پرۆژەی وەبەرهێنانی فراوان لە پێكهاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرەی وزە، بە نموونە: بەرهەمهێنانی ستیل و ئەمۆنیا، ماددەکانی تری کیمیای و عەمبارکردنی وزەی کارەبا بۆ ماوەیکی دوور مەودا.

هەروەها جێبەجێکردنی بڕیاری وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سەپاندنی سزای ئابووری و باجی سەر بەرهەمهێنەرانی وزەی کاربۆنی، ڕێگە خۆشکەرە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر هایدرۆجینی سەوز و پارەدارکردنی برۆژەکانی ئەو بوارە. جگە لەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پشت بەستی یەکێتی ئەورووپا بە ریژەی ٪10ــی وزەی کاربۆنی لە کەرتی فرۆکەوانیدا.

لە توێژینەوەکەی ناوندە ئەڵمانیەکەدا هاتووە، سەختی تێچووەکانی بەرهەمهێنانی ئوتومیلی کارەبای و نرخی توخمەکانی ستیل و ئەمۆنیا لە وزەی کاربۆنی، خاڵێكی بەهێزی بەردەم بەکاربەرانی ئەورووپی دەبێت بۆ بەکارهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوز.

لە هەمانکاتدا  پرۆسەی خواست و خستنەرووی گازی هایدرۆجینی سەوز، نرخی ئەو جۆرە نوێیەی وزە لە بازارەکاندا دیاری دەکات و کاریگەریەکان لەو کاتەدا زیدەتر دەردەکەون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین