رووسیا هۆشداری دەداتە یەکێتی ئەورووپا لە سەپاندنی سزایە ئابووریەکان ئابووری جیهان

نوچەنێت

رووسیا هۆشداری دایە یەکێتی ئەورووپا لە سەپاندنی سزای “باجی کاربۆن”ـــی سنووری سەر هاوردەکردنی کاڵای ڕووسیا. هەروەها حکوومەتی رووسیا ئەو هەنگاوەی یەکێتی ئەورووپا بە کێبرکێی بازاری کاڵایە ڕووسیایەکان ناوزەند دەکات.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا “ئەلکساندەر نۆڤاتیک” لە بارەی پلانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سەپاندنی سزای باجی کاربۆنی ووتی “ پلانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سەپاندنی سزای باجی کاربۆنی سەر کاڵایە ڕووسیاییەکان لە سنورە بازرگانیەکان، پێچەوانەی ڕێسا یاساییەکانی بازرگانی ناودەوڵەتییە، ئەو سزایانە  لە داهاتوودا دەبنە هەرەشە بۆسەر شادەمارەکانی گواستنەوەی وزە بۆ بازارە جیهانییەکان”.

ئەم لێدوانەی حکوومەتی ڕووسیا لە کاتێکدایە، یەکێتی ئەورووپا خوازیارە دژی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن، سزایی ئابووری بەسەر هاوردەکردنی کاڵاییەکانی(steel, cement, electricity) بسەپێنێت، ئامانج لەو پلانەی یەکێتی ئەورووپا، گەیشتنە بە سیاسەتی سف کاربۆنی لە 2030ـــدا.

هەروەها لەبارەی پرسە یاساییەکانی ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەورووپا، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند"سەرجەم پلانەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆنی، یاسایین و دەگونجێن لەگەڵ بنەمایەکانی بازرگانی ناودەوڵەتی". بەڵام رووسیا ئەو هەنگاوەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بە هەڕەشە بۆسەر بازارەکانی وزەی جیهانی لە داهاتوودا دەبینن، چونکە ڕووسیا بروای وایە، ئەم سزایانە لە داهاتوودا کەرتی نەوت و گازی خەڵوزیش دەگرنەوە، ئەمەیش دەبێتە هەرەشە بۆسەر ئابووری ڕووسیا.

هەروەها نۆڤاک ووتی" شرۆڤەکارو پسپۆرانی جیهانی، سزاییەکانی باجی کاربۆنی دەبنە هۆی شکاندنی بنەمایەکانی بازرگانی جیهانی و کەمکردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان لە سەرتاسەری جیهاندا".

ئەو گۆرانکاریانەی جیهان بۆ وزەی سەوز لە کاتێکدایە، کە جیهان بە گشتی و یەکێتی ئەورووپا بە تایبەتی بەرەو سیاسەتی سفر کاربۆنی هەنگاو دەنێن، بەڵام تاوەکو ئێستا رووسیا بە شێوازێکی فەرمی خواستی وڵاتەکەی بۆ ئابووری سەوز رانەگەیاندووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین